ناس كورد-
ئامارى فەرمى مردووانى کۆرۆنا لە فەڕەنسا 20 هەزار کەسى تێپەڕاند، بەوەش بووە چوارەم دەوڵەت لەڕووى زۆرى ژمارەى مردووانەوە بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە دواى ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئەمریکا، هەروەها ژمارەى مردووان جارێکى تر بەرزبووەوە دواى چەند رۆژێک لە کەمبوونەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
جیروم سالومون بەرێوەبەرى دەستەى تەندروستى نیشتیمانى لە فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ژمارەى مردوان تا ئێستاش زۆرە و پەتاکە بەم زوانە لەناوناچێت".
.
وتیشى "ژمارەى مردووان 20 هەزار کەسى تێپەڕاندووە، کە زیاترە لە ژمارەى مردووان بەهۆى شەپۆلى گەرماى هاوینى 2003".
.
جیروم سالومون باسى لەوەشکرد، ژمارەى ئەو کەسانەى خراونەتە ژورى چاودێرى وردەوە، بۆ رۆژى 12 یەم لەسەریەک کەمبووەتەوە بۆ 5683 کەس.
.
باسى لەوەشکرد ژمارەى مردووان بەرێژەى 2.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 20265 حاڵەت.