گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکی عێراقی باس لە داهاتووی نرخی نەوتی عێراق دەکات لەکاتێکدا خاوی ئەمریکی بووە سفر دۆلار

2020.04.20 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی عێراقی باس لە داهاتووی نرخی نەوتی عێراق دەکات لەکاتێکدا خاوی ئەمریکی بووە سفر دۆلار

ناس کورد-

 شاڕەزایان نەوت هاڕەکردنی نرخی نەوتی خامی ئەمریکی دەگەڕێننەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار، وەک پەککەوتنی کایەکانی ژیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پڕبوونی عەمبارەکانی ئەمریکا بەهۆی زۆری نەوت تیاندا، شاڕەزایەکی عێراقیش لە بواری نەوتدا پێیوایە، نرخی نەوتی عێراق تاڕادەیەکی باش لە ئەماندایە و بێ ترسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ئەمڕۆ، دووشەممە، 20ی نیسانی 2020، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی تەواوی بەهاکەى لەدەستدا و بوو بە سفر دۆلار و نرخەکەى بوو بە نێگەتیڤ، واتە بەرهەمهێنەرانی نەوت نەک پارە وەرناگرن بەڵکو پارەش دەدەن تاوەکو نەوتەکەیان لە عەمبارەکان داگرن و زەخیرەى بکەن.

.

بەڵام ئەوە تەنها بۆ نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا و ئەو وڵاتانەى نەوت عەمبار دەکەن ڕاستە، نرخی نەوتی برێنت کە نەوتی عێراق زۆربەى لەو جۆرەیە هێشتا بە 26 دۆلار دەفرۆشرێت.

.

نەبیل مەرسومی، مامۆستای زانستە ئابورییەکان لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، "هاڕەکردنی نرخی نەوتی خاوی تەکساس لە گرێبەستە ڕاستەوخۆکان و دواخراوەکانی مانگی حوزیراندا نەبووە، بەڵکو لە گرێبەستەکانی مانگی ئایاردا ڕوویداوە کە لە تەواوبووندایە".

.

ئەو شارەزا عێراقییە ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، عەمبارکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا زۆر بە خێرایی ڕوودەدات لە ئێستادا 70%ی تێپەڕاندووە کە ئەوەش دواین ئاستی عەمبارکردنی نەوتە لەوڵاتە".  

.

دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا دووبارە بەرزبووەنەوە بەخۆیە ببینێنت، هەرکات ئەو هەڵایەی کە گرێبەستە دواخراوەکانی مانگی ئایار کۆتاییهات."

.

بە بڕوای ئەو شارەزا عێراقییە، ئەو زیانانەی کە بەرعێراق دەکەون بەهۆی دابەزینی نەوتی خاوی ئەمریکی  زۆر نابێت، چونکە عێراق ئەو نەوتەی هەناردەی ئەمریکا دەکات سنوردارە و لە 400 هەزار بەرمیل ڕۆژانە تێپەڕ ناکات".

.

دەشڵێت: "ئەو نەوتەی کە عێراق هەناردەی بازارەکانی ئەمریکای دەکات لە سەر بنەمای نەوتی خاوی (ئاسکی) هەناردەی دەکات نەک لە سەر بنەمای نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس، لە هەمانکاتیشدا عێراق تێکڕای نرخی نەوتەکەی پاش 15 ڕۆژ لە بارکردنی کەشتییە نەوتییەکان دیاریدەکات نەک لە سەر بنەمای  تێکڕای نرخی ڕۆژێک".