گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەی ڤایرۆسی .. شەپۆڵێکی دیکەى کۆرۆنا بەڕێوەیە

2020.04.20 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
 تەقینەوەی ڤایرۆسی .. شەپۆڵێکی دیکەى کۆرۆنا بەڕێوەیە

ناس کورد-

پاش بڵاوبوونەوەی ڤیرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و گیرۆدەکردنی نزیکەی دووملیۆن و نیو کەس و  گیانلەدەستدانی زیاتر لە 168 هەزار کەس، زانایان پێیانوایە شەپۆلێکی دیکەی ئەوە ڤایرۆسە لە چەند مانگێکی داهاتوودا کە بە( تەقینەوەی ڤایرۆسی) ناوی دەبەن دوچاری خەڵکی سەر ڕووی زەوی بێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە وڵاتانی جیهان تاڕادەیەکی باش توانیویەتی پەتاکە گەمارۆ بدات و خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە کەمبکاتەوە، بەڵام بەهۆى نەبوونی چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ نەخۆشییەکە پێشبینی ئەوە دەکەرێت شەپۆلێێکی دیکەی ئەو پەتایە ڕوو لە جیهان بکات و نەهامەتییەکان زیاتر بکات.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "USA Today"، لەئێستادا زانایان ترسی ئەوەیان هەیە حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەو کەسانەدا دەرکەوێت کە تائێستا هەستیان بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە نەکردووە، لە هەمانکاتیشدا نازانن ئەوانەی لە نەخۆشییەکە چاکبووەنەتەوە ئایا جارێکی دیکە توشی دەبنەوە یاخود نا؟.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا ئەوەش پشتڕاستنەکراوەتەوە ماوەی بەرگری لەشی مرۆڤ بەرامبەر ڤایرۆسەکە چەندە؟ و ئایا گۆڕانی وەرزەکانی ساڵ کاریگەری هەیە لەسەر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە یان نا؟.

.

پیتەرماکس، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوە بایەلۆژییەکانی ئەمریکا کە هاوکات سەرپەرشتی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا دەکات لەو وڵاتە دەڵێت، "ئەگەر ڤاکسین بۆ پەتاکە نەدۆزینەوە ئەوا دەبێت پێشبینی شەپۆلی دووەم و سێیەمی ئەو پەتایە لە جیهاندا بکەین".

.

هاوکات مارک لیبسیتچ، مامۆستای زانستی پەتاکان لە زانکۆی هارفارد دەڵێت، "ئەگەر هەیە پاش کۆتایی شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەرگریی سروستی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیدا بکات کە پێی دەڵێن (بەرگری بەکۆمەڵ) بەڵام تائێستا زانیاری تەواو دەرەباری ئەو بابەتە بەردەست نەبووە".

.

لای خۆشییەوە، گریگۆری پۆڵاند، مامۆستای لە کۆڵیژی پزیشکی ڕۆچر لەوڵایەتی مینیسوتای ئەمریکا  دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ناوچانە بدات کە بەشێوەیەکی کەمتر توشی کاریگەرییەکانی  شەپۆلی یەکەمی پەتاکە بوون".

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان  شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە لە نێوان مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا لە بەشی باشوری ڕووی زەوی بڵاودەبێتەوە و لە بەشی باکوری ڕووی زەویش لە نێوان مانگی تشرینی یەکەم و ئەیاری داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.

.

زانایانى پەتا گوازراوەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا هوشداریانداوە لە مەترسی لێدانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە  لە حاڵەتێکدا ئەگەر شەپۆلەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئەنفلۆنزای وەرزی، ئەوەش زۆر ترسناک دەبێت و ئەگەری هەیە لەگەڵ دەسپێکی ساڵی خوێندندا ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵان دوچاری پەتاکە ببنەوە.

.

زانایان زانکۆی کالیفۆڕنیا پێشبینی ئەوەشیان کردووە، هەرکات شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی گرتەوە، ئەو ڕێکارەکانی کەرەنتینەی گشتی زۆر لەوەی کە ئێستا هەیە تووندتر دەبێت و کایەکانی خوێندنیش بە شێوەیەکی زۆر زەرەرمەند دەبن، ئەگەریش هەیە وڵاتان پاسپۆرتی تایبەت بەو کەسانە دەربکەن کە لە شیان بەرگری دژ بە پەتاکە پەیدا کردووە، چونکە ڕێکارەکانی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان زۆر سەخت دەبێت.