گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا پاشەکشەی کرد

2020.04.20 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا پاشەکشەی کرد

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەمڕۆ کەمبووەتەوە بۆ یەکەمجار لەدواى سەرهەڵدانى ئەو پەتایەوە لەو وڵاتە، بەڵام ژمارەى مردووان ڕووى لە بەرزبوونەوە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەپێی ئامارەکانى دامەزراوەى بەرگرى مەدەنى ئیتاڵیا، ئەمڕۆ ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا گەیشتووەتە 181 هەزار و و228 کەس، ژمارەى توشبووانی نوێ 20 حاڵەتى کەمترە لە ڕۆژى پێشوو.

.

ئەنجیلۆ بوریلى، سەرۆکى دامەزراوەکە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا وتى، "بۆ یەکەمجار بەرەوپێشچونێکى ئەرێنیمان بینى لە کەمبوونەوەى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا".

.

وتیشى، "بەڵام ژمارەى مردووان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە بۆ 24 هەزار و و114 کەس بەرزبووەتەوە، بە تۆمارکردنى 454 حاڵەتى نوێی مردن".

.

بەوتەى زۆرێک لە پزیشکانى ئیتاڵیا، ئامارى توشبووان و مردووان بە کۆرۆنا لە ئیتاڵیا زۆر زیاترە لەئامارى فەرمى ڕاگەیەنراو، چونکە ئامارەکە ئەوە کەسانە ناگرێتەوە کە لە ماڵەوە دەمرن یان بە ساڵاچوون، هەروەها بەشێک لە ناوچەکان پشکنینیان تێدا ناکرێت، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.

.

لەگەڵ ئەوەشدا، کەمبوونەوەى ژمارەى توشبووانى بەپێی ئامارى فەرمى، بە هۆکارێکى گرنگ دادەنرێت لە چوارچێوەى هەڵسەنگاندنەکانى بەرپرسانى ئیتاڵیا بۆ سوککردنى رێوشوێنەکان، کە تا چوارى ئایار درێژکراوەتەوە.