ناس کورد-
نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە دابەزینێکى مێژووى تۆمارکرد، نرخى هەر بەرمیلێک بۆ 3.1 دۆلار دابەزى کە لە ساڵی 1983ەوە نزمترینە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
بەپێی هەواڵی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى ئەمریکى بەرێژەى 82%ی دابەزیوە و گەیشتووەتە 3.1 دۆلار.
.
نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرێژەى 20% دابەزى و گەیشتە خوار 15 دۆلار، کە نزمترین نرخە لەماوەى دوو دەیەدا، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەى خواست لەسەر نەوت و زیادبوونى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا.
.
دابەزینى نرخى نەوت لەکاتێکدایە، لەم مانگەدا ئۆپیک و بەرهەمهێنەرى دیکەى نەوت ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان، بەڵام ئەو رێککەوتنە نرخى نەوتى بەرزنەکردەوە.