گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشت پەردەى دانوستانەکانى زورفى؛ لایەنەکان بە نهێنى داواى چی دەکەن؟

2020.04.20 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
پشت پەردەى دانوستانەکانى زورفى؛ لایەنەکان بە نهێنى داواى چی دەکەن؟

ناس کورد-

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراوى عێراق ڕوبەڕووى ئاڵنگارى جدى بووەتەوە بەهۆى ناکۆکى نێوان لایەنە شیعییەکانەوە لەبارەى بەشدارییان لە حکومەت و ئازادکردنى لە دیاریکردنى کەسانى سەربەخۆ بۆ پۆستى وەزیرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆکانى کازمى ئاماژە بەوەدەکەن، کازمى ئاماژەى ئاشکرا و نهێنى دژیەکى پێگەیشتووە لە حزبە شیعییەکانەوە لەبارەى خواستیان بۆ بەشداریکردنى ڕاستەوخۆیان لە حکومەت، ئەوەش پێی ڕاپۆرتێکى پێگەى ئیندیپێندنتى عەرەبی.

.

ئاشکرا و نهێنى

لەکاتێکدا هێزە سیاسییە شیعییەکان بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن کە دەسەڵاتى تەواویان داوەتە کازمى و سەرپشکیانکردووە بۆ دیاریکردنى کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن ئەو هێزانە هەوڵى کردنەوەى هێڵى دانوستانى نهێنى دەدەن لەگەڵ کازمى بۆ لێکتێگەیشتن لەسەر ناوە پێشنیازکراوەکان بۆ پۆستەکان.

.

ئاماژە بەوەشدەکەن، شەش هێزى شیعى لەکۆى حەوت هێز کە پێشتر ڕایانگەیاندووە دەسەڵاتیان داوەتە کازمى بۆ دیاریکردنى وەزیرەکان، لە ئێستادا بەنهێنى داوایان لێکردووە کەسە نزیکەکانیان بکەنە وەزیر، بەشێکیان ئەوەیان کردووەتە مەرج بۆ دەنگدان بە کابینەکەى لە پەرلەمان.

.

پەرلەمانتارانى فراکسیۆنە شیعییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە کازمى داواکارى نهێنى پێگەیشتوە بۆ دەستکەوتنى پۆستە وەزارییەکان.

.

عەباس زاملى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح کە دووەم گەورەترین کوتلەى پەرلەمانییە داوا لە کازمى دەکات بەشێوەى نهێنى پۆستى وەزارى نەدات بە هیچ لایەنێک.

.

گەشبینى و بایکۆت

سەرەڕاى گەشبینى گەورەى نزیکەکانى کازمى بۆ تێپەڕاندنى کابینەکەى لە پەرلەمان، هێشتا وادەى کۆبوونەوەى تایبەت بۆ متمانەدان بە کابینەکەى یەکلانەبووەتەوە.

.

تا کۆتایی هەفتەى ڕابردوو، خەمڵاندنەکان بە ئاڕاستەى ئەوە بوون کە کۆبوونەوەى پەرلەمان پێش هاتنى ڕەمەزان ببەسترێت، واتە پێش ڕۆژى هەینى کە پێدەچێت یەکەم رۆژى رەمەزان بێت، بەڵام ئێستا ئەو دۆخە گۆڕاوە و باس لە وادەى زیاتر دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەى دانوستانەکان.

.

ئەم هەفتەیە حکومەت پێک نایەت

عەلى عەبودى، پەرلەمانتارى ڕەوتى حیکمە گومانى هەیە لەوەى پەرلەمان بتوانێت لەم هەفتەیەدا کۆبێتەوە بۆ دەنگدان بە کابینەکەى و دەڵێت، "داواکارى نهێنى" هەیە کە دانوستانەکانى ئاڵۆز کردووە.

.

بەڵام فادى شەمەرى سەرکردە لە ڕەوتى حیکمە جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانیکردنى کازمى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى.

.

بەوتەى شەمەرى، پێشکەشکردنى سازشى شەرەفمەندانە لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە سەرکەوتنە بۆ گەل و بەدیهێنانى داواکارى ڕەواى خۆپیشاندەرانە.

.

وەکو هەموو جارەکانى تر، سیاسەتمەدارانى کورد و سووننە لێدوانەکانیان زۆرترین روونى پێوەدیارە لەبارەى دانوستانەکان، بەدوور لە ڕاگەیاندنى "پێدانى دەسەڵاتى تەواو لەلایەن شیعەکانەوە" بە کازمى.

.

لەیس دلێمى، پەرلەمانتارى سوننە لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هێزە شیعى و سوننى و کوردییەکان نزیکن لە گەیشتن بە سازان بۆ پارێزگارى لە وەزارەتەکانیان لە کابینەکەى کازمى، پێشیوایە ئەوەى دەوترێت لەبارەى پێدانى دەسەڵات بە کازمى تەنها بۆ ڕاگەیاندنە.

.

خۆبەدورگرتنى هێزە شیعییەکان لەبارەى پشکەکانیان لە حکومەت، رەنگە پەیوەندى بە ترسیانەوە هەبێت لە وروژاندنى دوبارەى شەقامى شیعى، دواى خۆیپیشاندانەکانى ئەمدوایە، بە پێچەوانەى هێزە سوننى و شیعییەکانەوە کە بە ئاشکرا داواى پشکەکانیان دەکەن.