گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەترسێت

2020.04.20 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەترسێت

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆریۆس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەى هەڵگرتن یان سوککردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی نابنەهۆی بڵاوبوونەوەى شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وتەبێژەکەى حکومەتی بەریتانیا بە ڕۆژنامەنوسانی وت، "سەرچاوەى نیگەرانی گەورەی ئێمە بریتییە لە ڕوودانی شەپۆلی دووەم، چونکە دواتر ئەوە گەورەترین زیان بە ئابوری و تەندروستی وڵات دەگەیەنێت."

.

وتیشی، "ئەگەر جموجوڵ و چالاکییەکان بە شێوەیەکی خێرا دەستپێبکەینەوە ڤایرۆسەکە بە بە خێرایی دەستدەکات بە بڵاوبوونەوە، دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەى هەوڵەکانمان بۆ هەڵگرتنی هەندێک لە ڕێکارەکانی خۆدورگرتنی کۆمەڵایەتی نابێتەهۆی گەڕانەوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا."

.

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 429 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا تۆمارکراون کە ئەوەش نزمترین ئاستە لە دوو هەفتەى ڕابردوودا، کۆی گشتیی ئەو کەسانەى بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە بەریتانیا مردوون گەیشتووەتە 16 هەزار و 509 کەس.

.

کۆی گشتیی توشبووانیش لەو وڵاتە گەیشتووەتە 124 هەزار و 743 کەس.