گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵح موسلیم باس لە گرژییەکانى زینى وەرتێ دەکات.. چى لەبارەى پێشمەرگەوە دەڵێت؟

2020.04.20 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
ساڵح موسلیم باس لە گرژییەکانى زینى وەرتێ دەکات.. چى لەبارەى پێشمەرگەوە دەڵێت؟

ناس کورد-

ساڵح موسلیم ڕایگەیاند، ئەوەى لە زینى وەرتێ ڕوودەدات ئەو یاریەیە کە دوژمنانى کورد دژى گەلى کورد دوبارەى دەکەنەوە کە ئامانج لێی هەڵگیرساندنى شەڕى برا کوژییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ساڵح موسلیم، ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى پارتى یەکێتى دیموکراتى پەیەدە بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاندووە، "لاى دوژمنانى کورد ڕێگەى ئاسان لە لێدان لە کورد هاندانیانە بۆ شەڕى براکوژى، ئەوەى ئێستاش لە زینى وەرتێ ڕوودەدات بەشێکە لەو پلانە، ئەمەش یەکەم و دووەم و سێیەم هەوڵى لەو شێوەیە نییە".

.

وتیشى، "لەسەر هەموو کەسێک بەتایبەتى سەرکردەکان پێویستە سود لە ئەزمونى ڕابردوو وەربگرن و نەکەونە داوى ئەو پیلانەوە".

.

بەوتەى ساڵح موسلیم، دوژمن هەمیشە هەوڵدەدات هەندێ لایەن بخاتە هەڵەوە، هەموو رێگاکانیش بەکاردەهێنێت، لە رێگەى پێشمەرگە یان پێشمەرگەى ڕۆژ یان لەرێگەى هێزى دیکەوە.

.

جەختیشیکردوەتەوە، لەهەر قۆناغێکدا کە کورد هەوڵى نزیکبونەوە و بۆچونێکى یەکگرتوو بدات، هێرشەکان بۆ سەر کورد زیاد دەبن، چونکە دوژمنان هەمیشە لە نزیکبونەوەى کورد دەترسن "ئەوەى ئێستا دەیبینین لە کۆکردنەوەى پێشمەرگە و سەرباز کەس پێشوازى لێناکات، خەڵکى کوردستان بەئاگان لەو پلانانە و دڵنیام کە پێشوازى لەو پلانانە ناکەن".