گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتى عێراقەوە لەبارەى کەمکردنەوەى موچە

2020.04.20 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتى عێراقەوە لەبارەى کەمکردنەوەى موچە

ناس کورد-

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە گۆڕانکاری بەسەر سیستمی موچەدا بێت و موچە کەمبکرێتەوە یان پاشەکەوت بکرێت.

.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی نیسانی 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق "لێدوانەکان لەبارەى گۆڕانکاری لە سیستمی موچەى ئێستا، یان ڕۆشتن بەرەو پاشەکەوتی ناچاری یان کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران" ڕەت دەکاتەوە.

.

ئەمیندارێتی گشتیی داواش لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات مامەڵە لەگەڵ هیچ لێدوان و قسەیەکی لەو شێوەیە نەکەن مەگەر بە لێدوانی فەرمی ئەمیندارێتی نەبێت.

.

پێشتر ڕۆژنامەى سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە کە حکومەتى عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە بەنیازە 25%ی موچەى فەرمانبەران کەمبکاتەوە.