گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین بەرەو ڕابەرایەتیكردنی جیهان هەنگاو دەنێت

2020.04.20 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
چین بەرەو ڕابەرایەتیكردنی جیهان هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ترسیان لەبارودۆخی جیهان هەیە لەدوای كۆرۆناوە کە بەرەو خراپتر هەنگاو بنێت، ئەوەش بەهۆی پەرتبوونی جیهان لەبەرژەوەندیی زلهێزەكاندا، دەشڵێت، بەهۆی گرفتی سەركردایەتیكردنی نێودەوڵەتی ئەمریكا تووشی داخران بەڕووی جیهاندا بووەتەوە و پێدەچێت چین ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و بیەوێت ڕابەرایەتی جیهان بكات.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی وڵاتەكەیدا، ژان لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ترسی لەوە هەیە جیهان لەدوای كۆرۆنا هەر لەجیهانیی پێش كۆرۆنا بچێت بەڵام بەشێوەیەكی خراپتر.

.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، گومانە كۆنەكان بەچەند ڕەهەندێك دەورەدران بۆیە ئەمریكا پاڵپشتیەكانی خۆی بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگرت.

.

سەرۆكی ئەمریكا كە وڵاتەكەی زیانێكی زۆری لەو پەتایە جیهانیە بەركەوتووە، چین بەشاردنەوەی ڕاستیەكانی توشبوون و مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە و ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیەكان تۆمەتبار دەكات.

لەو كاتەوەی تڕەمپ سەرەتای ساڵی 2017 چووەتە كۆشكی سپی، پەیوەندییە دیپلۆماتیەكانی نێوان چین و ئەمریكا بەردەوام ئاڵۆزی تێیكەوتووە.

.

 

 

ئەو وەزیرە فەڕەنسیە ئیدانەی بەرفراوانی ململانێ نێودەوڵەتیەكان تا ڕووبەڕووبونەوە لەهەموو كەرتەكاندا دەكات تەنانەت لەبواری زانیاریدا كە وڵاتە زلهێزەكان كێبركێ لەسەر بەڕێوەبردنی قەیرانی كۆرۆنا دەكەن.

دەشڵێت، دۆخەکە چینی هانداوە زیاتر بەرەو دەسەڵات بچەرخێ و لەئاكامی ئەوەدا چین هەستدەكات ڕۆژگارێك دێت ئەو توانای سەركردایەتیكردنی دۆخەكەی هەیە.

لۆردیان داواش دەكات ئەوروپا كە شوێنگەی خۆی هەیە، چارەنوسی لەسەركردایەتیدا بدۆزێتەوە لەبری ئەوەی پرسیار لەخۆی بكات وەكو چۆن لەكاتی قەیرانی كۆرۆنادا كردی.

لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكەیدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داواشی لەچین كرد ڕێزی یەكێتی ئەوروپا بگرێت وئەوەشی خستە ڕوو، هەندێجار پەكین هەوڵی كەرتكردن لەنێو یەكێتی ئەوروپا دەدات.