ناس کورد-
ئەفسەرێکی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشکراى کرد، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە هەر چوار کەسێک، کەسێک ئۆتۆمبێلی هەیە و له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه له‌پارێزگای سلێمانی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل 80% وهستابووە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەهمەن عەبدوڵڵا، ئەفسەری هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە :"ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه‌وه (2.414.064) كه‌سه، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌و سنوره‌دا (577.910) ئۆتۆمبێل و سوارڕه‌وه، به‌م جۆره به‌نزیكه‌یی له‌هه‌ر چوار كه‌سێك، كه‌سێك خاوه‌نی ئۆتۆمبێله له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری سلێمانی به 10 قه‌زای ده‌وروبه‌ری خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانه له‌و ژماره‌یه كه ده‌كاته (1.589.405) كه‌س، هه‌ربۆیه به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان له ناو شاری سلێمانی و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ریدا به‌كارده‌هێنرێت كه ده‌كاته (380.344) ئۆتۆمبێل".
.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و (197.477) ئۆتۆمبێله دابه‌شبون به‌سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
.
- پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌ی دانیشتوانی (122.413) كه‌سه (29.305) ئۆتۆمبێل تیایدا به‌كارده‌هێنرێت.
.
- ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كه ژماره‌ی دانیشتوانی (403.382) كه‌سه (96.570) ئۆتۆمبێلی تێدایه.
.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ژماره‌ی دانیشتوانی (298.864) كه‌سه (71.549) ئۆتۆمبێلی تێدایه.
.
ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ ڕونیکردەوە :"ئه‌گه‌ر وا دابنێین له‌پێش كه‌ره‌نتینه له‌هه‌ر (100) ئۆتۆمبێل 80 ئۆتۆمبێل له‌جوڵه‌دا بوبێت كه‌واته له (80%)ی ئۆتۆمبێل له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌جوڵه‌دا بوه".
.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، پارێزگای سلێمانی كه خاوه‌نی (380.344) ئۆتۆمبێلی بوه، به‌به‌رده‌وامی 80%ی لهجوڵهدابوه، ئه‌وا ده‌كاته (304.275) ئۆتۆمبێل، هەروەها پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی (29.305) ئۆتۆمبێل بوه، 80%ی به‌به‌رده‌وامی لهجوڵهدابوه، كه ده‌كاته (23.444) ئۆتۆمبێل".
.
باسی لەوەشکردووە: " ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه خاوه‌نی (96.570) ئۆتۆمبێل بوه، به‌به‌رده‌وامی 80%ی لهجوڵهدابووه، كه ده‌كاته (77.256) ئۆتۆمبێل، ئیداره‌ی گه‌رمیان كه خاوه‌نی (71.549) ئۆتۆمبێل بووه، به‌به‌رده‌وامی 80%ی له‌جوڵه‌دا بووه، كه ده‌كاته (57.239) ئۆتۆمبێل".
.
بەهمەن عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكردووە: "به پێی به‌دواداچونه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا جوڵه‌ی هاتوچۆ به‌رێژه‌ی 80% وه‌ستاوه، واته له‌هه‌ر 100 ئۆتۆمبێلێك 20 ئۆتۆمبێل له‌سه‌رشه‌قام بووه".
.
ڕونیشیکردووەتەوە، به‌م جۆره كۆی گشتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی به‌مشێوه‌ییه بووه:
.
- له‌سنوری پارێزگای سلێمانی كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (1.589.407) كه‌سه، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل (380.344) ته‌نها (76.069) جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قام هه‌بووه.
- له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (122.413) كه‌سه، خاوه‌نی (29.305) ئۆتۆمبێل بووه، ته‌نها (5.861) ئۆتۆمبێل لهجوڵهدابووه.
- له‌ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (303.382) كه‌سه خاوه‌نی (96.570) ئۆتۆمبێله، ته‌نها (19.314) ئۆتۆمبێل لهجوڵهدابووه.
- له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (298.864) كه‌سه، خاوه‌نی (71.549) ئۆتۆمبێله، ته‌نها (14.310) ئۆتۆمبێل لهجوڵهدابووه.
.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "به‌مجۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆی گشتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل له‌ژیانی رۆژانه‌دا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ته‌نها (115.554) ئۆتۆمبێل بووه، له‌كۆی (577.910) ئۆتۆمبێل".
.