گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان پێشەنگی وڵاتانی دنیا بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

2020.04.20 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان پێشەنگی وڵاتانی دنیا بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

ناس کورد-

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێشەنگی وڵاتانی دنیا بوو لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤایرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

 .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سامان بەرنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند :"بە هەوڵى هاووڵاتیان و کارمەندانی تەندروستی و ناوخۆ لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵدایە".

  .

وتیشی، ئەو کۆنترۆڵکردنە پێویستی بە بەردەوامی هەیە و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی پشکنین تاوەکو کۆتاییهێنان بە ڤایرۆسەکە و هاووڵاتیانیش پێویستە خۆپارێزی خودی ئەنجام بدەن.

  .

وەزیری تەندروستی هەرێم رونیکردەوە، هەرێمی کوردستان پێشەنگی وڵاتانی دنیا بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە و داوای لێبوردنیشی لە کاسبکاران کرد کە لەم ماوەیەدا توشی کێشەی دارایی بوونەوە.

  .

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (337) تووشبووە، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (260) نەخۆش چاکبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 .