گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرهێنەری فیلم کارتۆنی تۆم و جێری کۆچی دوایی کرد

2020.04.20 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
دەرهێنەری فیلم کارتۆنی تۆم و جێری کۆچی دوایی کرد

 

ناس کورد-

دەرهێنەری فیلم کارتۆنی بەناوبانگی جیهانیی "تۆم و جێری" لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە وڵاتی چیک کۆچی دوایی کرد و هەوادارانی بە کارەسات ناوی دەبەن.

 .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکانی چیک بڵاویانکردەوە، جین دیچ، دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی کە دەرهێنەری فیلم کارتۆنی "تۆم و جێری"یە، لە تەمەنی 95 ساڵیدا و لە شاری براگی پایتەختی چیک کۆچی دوایی کردووە.

 .

یوجین میریل دیچ، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرەکانی جیهان و بەتایبەت لە بواری کۆمیدیادا، لە بەناوبانگترین کارەکانیشی دەرهێنانی فیلم کارتۆنی "تۆم و جێری"ی و هەروەها فیلم کارتۆنی "مۆنرۆ"یە.

 .

دیچ لە ساڵی 1961 خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلم کارتۆنی "مۆنرۆ" وەک  باشترین فیلم کارتۆنی کورت بەدەستهێناوە.

 .

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی دیچ، هەوادارای ئەو دەرهێنەرە زۆر خەمباربوون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کارەسات ناوی دەبەن، هەروەها سوپاسی دەکەن بۆ ئەوەی ڕۆژانێک بە فیلم کارتۆنەکانی بە پێکەنینی هێناون و تائێستاش فیلم کارتۆنی "تۆم و جێری" هەوادارێکی زۆری هەیە.

.