ناس کورد-
لەدوای چاکبوونەوەی زۆرینەی توشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک شەوی چوارشەممە (22ی نیسانى 2020)، ئاهەنگی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا لەو شارە ساز دەکرێت و لە ئاهەنگەكە گۆرانى فۆلكۆری و چەند چالاكییەكی تری هونەری تێدا ئەنجامدەدرێت.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرهاد ئەتروشی، پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی سەركەوتن لەكاتژمێری 10ی شەوی چوارشەممە، ڕێكەوتی 22ی نیسان دەستپێدەكات بە كوژانەوەی كارەبا بۆ ماوەی 5 خولەك لەشارەكە و هاوكات ڕاگرتنی جوڵەی دانیشتوان و هەڵكردنی مۆم لەماڵەكانەوە و لێدانی زەنگى كەنیسە و (الله اکبر) لەمزگەوتەكانەوە.
.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر چیای زارەش كە دەكەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی شارەكەوە تەڵقەی ئاگرین هەڵدەدرێت و لەلایەن تیمێكی وەزرشییەوە ئاگری نەورۆزیش دەكرێتەوە.
.
بڕیارە لەڕێوڕەسمی ئاهەنگەكەدا ئۆتۆمبیلەكانی پۆلیس بەشداری بکەن و بەسەر شەقامامەكاندا بگەرێن و زەنگى ئاگاداری لێبدەن بۆ ئامادەسازی گۆرانیەكی فۆلكلۆری كە تایبەتە بەشارەكە.
.
لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان، شاری دهۆك كەمترین ڕێژەی توشبووانی تۆماركردووە كە گەیشتووەتە 15 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 12 حاڵەتی چاكبوونەتەوە.
.