گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی: بوونی پەکەکە لە هەرێم شەرعی نییە و ڕێگەنادەین ببێتە کێشە بۆ دراوسێکانمان

2020.04.20 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی: بوونی پەکەکە لە هەرێم شەرعی نییە و ڕێگەنادەین ببێتە کێشە بۆ دراوسێکانمان

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەکانی یەکێتی و پارتی لە زینی وەرتێ زیاتر لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا گەرم بووە، وەک لە واقعدا، دەشڵێت، بوونی پەکەکە لێرە شەرعی نییە و دەبێت دووربکەوێتەوە. 

.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 20ی نیسانی 2020)، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

 .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: " دەستخۆشی لە رێکارەکانی حکومەت دەکەم لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەپێناو هاووڵاتیان بوو، دونیا شایەتی ئەوەیە، حکومەتی هەرێم زۆر بەباشی مامەڵەی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە".

 .

هاوکات لەبارەی کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان پارتی و یەکێتی لە زینی وەرتێ، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد: "گفتوگۆمان لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کردووە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخە، هەروەها کێشەکە ئەونە گەورە نەبوو، بەڵام لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا گەورە کرابوو".

 .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی دوو ئیدارەییەوە، باسی لەوەکرد: "ئەگەر باسی دوو ئیدارەیی بکرێت، ئەوە دەبێت بە سفر ئیدارە نەک دوو ئیدارە چونکە ئیدارەی هەرێم بە یەکڕیزی دەبێت، ئێمە دەبێت متمانەمان بەیەک هەبێت و من دڵنیابووم هیچ نابێت و ئێستاش دڵنیام هیچ نابێت".

 .

 

هاوکات دەربارەی بوونی پەکەکە لە هەرێم ئاماژەی بەوەکرد: "بوونی پەکەکە لە هەرێم شەرعی نییە و دەبێت لە هەرێمی کوردستان دوور بکەوێتەوە، چونکە ئێمە بەشێکین لە عێراق و ڕێگەنادەین هێزێکی دیکە لە هەرێمەوە ببێتە کێشە بۆ دراوسێکانمان".

 .

هەروەها لەبارەی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد: "ئێمە مستەفا دەناسین و پشتگیریمان بۆ دەربڕیوە و و لە ئێستاشدا لە دانوستانداین لەگەڵیدا، هیوادارم بەزووترین کات حکومەتەکەی پێکبێت و بتوانین ڕوبەڕووی قەیرانی دارایی ببینەوە کە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوتەوە دروست بووە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانیش".

.