گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

2020.04.20 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

ناس کورد- 

نرخى بەرمیلێكی نەوتی خاوى ئەمریكا بەڕێژەی 20% پاشەكشەی كردووە و لەبازاڕەكانی ئاسیادا بە 15 دۆلار تۆمار كراوە ئەوەش لەماوەی دوو دەیەدا نزمترین ئاستە كە تۆمار كرابێت بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەرى كە لەگەڵ قەیرانەكانی كۆرۆنادا سەریهەڵداوە.

.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرمیلی نەوتی تەكساس بەڕێژەی زیاتر لە 18.7% بۆ 14.84 دۆلار دابەزیوە لەیەكەم مامەڵەی ئاڵۆگۆڕی ئاسایدا، بەڵام بەرمیلێكی نەوتی برنتی دەریای باكور، بەڕێژەی 1.5 % دابەزیووە و نرخەكەی بووە بە 27.64 دۆلار.

.

بەهۆی گرتنەبەری ڕێو شوێنەكانی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناوە، لەچەند هەفتەی داهاتوودا نەوت بەشێوەیەك دابەزیوە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا ڕوینەداوە.

.

بانكی AAZ ڕایگەیاندووە، نرخی نەوتی خاو لەژێر فشاردا دەمێنیتەوە، بەهۆی پێشبینیكردنی دابەزینی خواستی كڕین لەسەری.

.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، گەرچی ئۆپیك هەوڵێكی بێپێشنەیدا بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردن بەڵام هێشتا بازاڕی نەوت لەڕووی خواستەوە تێكشكاوە.

.

ئەو بانكە ترسیشی لە لەكەمبونەوەی توانای وەرگرتنی نەوتەكە لەلایەن عەمبارەكانی ئەمریكاوە هەیە.

.

هەفتەی ڕابردووش دەستەی زانیاری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند، عەمبارەكانیان لەنەوتی خاو بۆ نزیكەی 19.5 بەرمیل بەرزبووەتەوە.

.