گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیتامین D هیوایەکى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

2020.04.20 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیتامین D هیوایەکى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

ناس کورد- 

 

لەمیانی هەوڵە چڕەكانی زاناكان بۆ ڕزگاربوون و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا، تیمێك لەتوێژەران سەرقاڵی توێژینەوەیەكی زانستین بۆ ئاشكراكردنی پەیوەندی نێوان ڤیتامین D و كۆرۆنا بۆ ئەوەی درەیخەن ئەو ڤیتامینە تاچەندە یاریدەدەری چارەسەرە لەو پەتایە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڤیتامین D لەڕێگەی خۆ دانە بەر خۆرەوە بەشێوەیەكی سەرەكی بەدەستدێت و ڕۆڵی كاریگەری لەبەهێزی بەرگری لاشەدا هەیە.

.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا بەریتانیەكان، تیمێكی زانكۆی غەرناتەی ئیسپانیی، پشكنینێك بۆ ماوەی 10 هەفتە لەسەر 200 توشبووى کۆرۆنا ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەوە بكەن كە ڤیتامین D دەتوانێت یارمەتی نەخۆشەكە بەرەو چارەسەر بدات.

.

بەپێی چەند زانیارییەكیش كە لەماوەكانی ڕابردودا لەسەر پەتاكە بڵاو كرانەوە، ئاماژە بۆ ئەوە كرابوو کە  نەبوون یاخود كەمبوونی ڤیتامین D لەلای هەندێ ئاژەڵان لەوانە ڕەشەوڵاخ هۆكاری سەرەكییە بۆ توشبوون بەڤایرۆسە تاجییەكان بۆیە دەكرێت ئەو ڤیتامینە پەیوەندی بەبەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە هەبێت.

.

ئامانجی توێژینەوە ئیسپانیەكە بۆ ئەگەر پشتبەسترێتە ڤیتامین D ئەوا دەبێتە هۆی باشبوونی بارودۆخی نەخۆشەكە و ڕێگری لە تێكچوونی تەندروستی دەكات.

لەو بارەیەوە، ژینا ماكیوچی پزیشك لەزانكۆی ساسكسی بەریتانیی دەڵێت، مرۆڤ زیاتر ڕوبەڕووی ئەنفلۆنزاكان دەبێتەوە 3 بۆ 4 جار، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ڤیتامین D ەوە.

.

وتووشیەتی، بۆیە دەكرێت ئەوە لۆژیكی بێت كۆئەندامی بەرگری لەكاتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنادا تووشی شەكەتی و تێكشكان ببێتەوە گەر هاتوو ئەو ڤیتامینە لەلاشەی مرۆڤەكەدا نەبێت.

.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیش بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسانی تەندروستی گشتی لەئینگلتەرا ڕێنمایی هاووڵاتیانیان كردووە زیاتر خۆیان بدەنە بەر تیشكی خۆر بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D ، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر بەهۆی كەرەنتینەوە لەماڵەكانیاندا دەمێننەوە.

.

بەرپرسانی تەندروستی داوای ئەوەشیان كردووە، لەوەرزەكانی پایز و زستاندا ڕێژەیەك لەڤیتامینەكە بخورێت بەڵام لەكاتی وەرزی گەرما و هەبوونی تیشكی خۆردا پێویست بەوە ناكات چونكە دەتوانرێت بەشێوەیەكی سروشتی ئەو ڤیتامینە بەدەستبهێنرێت.

.