گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ ئامێری هەناسەدانی دەستکردی خۆماڵی دروستکرا

2020.04.20 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ ئامێری هەناسەدانی دەستکردی  خۆماڵی  دروستکرا

ناس کورد-

زانکۆی دیالە لە عێراق سەرکەوتوبوون لە دروستکردنی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، لە ئامێرەکانی ئەمریکا و چین پێشکەوتوترە و تێچوونیشی کەمترە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیسماعیل ئیبراهیم، عەمیدی کۆلێجی تەندروستی لە زانکۆی دیالە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، تیمێکی هاوبەش لە کۆلێجەکەیان و سەرۆکایەتی زانکۆ، سەرکەوتوبوون لە دروستکردنی ئامێری دەستکرد.

 .

ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی دروستکردنی ئامێرەکە کەمترە لە 500 دۆلار و دەتوانرێت بۆ زیاتر لە 10 کەس بەکاربهێنرێت، جیاواز لە ئامێرەکانی ئەمریکا و چین کە نرخەکەی زیاترە لە پێنج هەزار دۆلار و تەنها بۆ یەک کەسیش بەکاردەهێنرێت.

 .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکەن بتوانن ببنە یەکەمین ناوەندی دروستکردنی ئەو ئامێرە لە عێراق و ژمارەیەکی زیاتری لێ دروست بکەن.  

.

ئەمە لەکاتیکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسەی توشبوو، وڵاتانی جیهان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردە و عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەو وڵاتانەن کە ژمارەیەکی کەمی ئەو ئامێرەیان هەیە. 

.