گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وەڵامى چین بۆ تۆمەتى دروستکردنى کۆرۆنا لە تاقیگەیەکى ووهان

2020.04.19 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وەڵامى چین بۆ تۆمەتى دروستکردنى کۆرۆنا لە تاقیگەیەکى ووهان

ناس کورد-

 

لەدواى سەرهەڵدانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە شارى ووهانى چين و دواتر بڵاوبونەوەى بە تەواوى جيهاندا، چەندين جار پەكين بە هۆكارى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە تۆمەتبار كراوە، تەنانەت باس لەوەدەكرێت كە بە ئەنقەست بڵاويكردوەتەوەو لاى خۆيەوە "دۆناڵد ترەمپ" هەڕەشى سزاى توندى لەو وڵاتە كرد ئەگەر سەلمێنرا بە ئەنقەست ڤايرۆسەكەى بڵاوكردوەتەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام يوان جين بەڕێوەبەرى پەيمانگاى زانستى ڤايرۆسەكان لە شارى ووهان (كە گوايە ڤايرۆسەكە لەو پەيمانگايەوە بڵاوبوەتەوە) سەرجەم ئەو دەنگۆيانە ڕەتكاتەوە و بە تۆڕى "سى جى تى" وتوە، "هەرگيز ڕێى تێناچێت ئێمە سەرچاوەى ئەو ڤايرۆسە بين". ئەو بە توندى بيردۆزى پلانگێڕى ڕەتدەكاتەوە كە تايبەت بە ڤايرۆسەكە بڵاودەكرێتەوە، ئەو دەنگۆيانەش ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ڤايرۆسەكە لەناو تاقيگەكە دروست كرابێت.

.

بەپێى زۆرينەى ڕاپۆرتە زانستيەكان، ڤايرۆسى كۆرۆنا لە شەمشەمەكوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ گياندارێكى تر و دواتريش بۆ مرۆڤ، بۆ ئەوەش بازاڕى خواردنە دەرياييەكان لە شارى ووهانى چين تۆمەتبار دەكرێت كە تێيدا چەندين جۆر گياندارى قەدەغەكراو دەفرۆشرێت كە بۆ خواردن بەكارى دەهێنن.

.

پەمانگاى زانستى ڤايرۆسەكان زۆر لە بازاڕەكەوە نزيكە و دەنگۆكان باس لەوەدەكەن كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو تاقيگەيەوە دزەى كردوەتە بازاڕەكە، تاقيگەكە بەشێوەيەكى چڕ دەپارێزرێت و چەندين نەوەى مەترسيدارترين ڤايرۆسەكانى جيهانى تێدايە.

.

يوان جين ئەوەشى ڕونكردوەتەوە "زۆر باش دەزانين كە ئەو شيكردنەوانەى لە تاقيگەكە ئەنجام دەدرێت چين و چۆن لەگەڵ نمونەى ڤايرۆسەكان مامەڵە دەكرێت"، تەئكيديش دەكاتەوە كە خەڵكى ئاسايى ناتوانن لە پەيمانگاكە نزيك ببنەوە ڕەخنەش لەو كەسانە دەگرێت كە بە ئەنقەست دەيانەوێت خەڵك بخڵەتێنن و تۆمەت و پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە بەبێ بونى هيچ بەڵگەيەك.

.

بەپێی ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست، دواى ئەوەى باڵيۆزى ئەمريكا لە چين چەند جارێك سەردانى پەيمانگاكەى كردوە، لەساڵى 2018 دەسەڵاتدارانى ئەمريكاى لە لاوازى ڕێوشوێنەكانى پەيمانگاكە ئاگادار كردوەتەوە و ئاماژەى بەوەشداوە "ئەو رێوشوێنانەى لە پەيمانگاكە هەيە بەس نين بۆ تاقيگەيەك كە تێيدا لێكۆڵينەوە لەو ڤايرۆسە تاجيانە دەكرێت كە لە شەمشەمەكوێرەدان".

.

ڕۆژى شەممەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا سەبارەت بەو دەنگۆيانە وتى، "ئەگەر بە هەڵە بوبێت، ئەوا هەڵە هەڵەيە، بەڵام ئەگەر بەرپرسانى چين بە ئەنقەست بڵاويانكردبێتەوە ئەوا دەبێت سزاى بەدواوە بێت".

.

لەئێستادا لە چەندين لايەن و وڵاتەوە ئامادەكارى بۆ ئەوە دەكرێت كە چين ناچار بكرێت تێچوى پەتاكە دابين بكات و قەرەبوى قوربانيان بكاتەوە و چەندين كۆمپانياى پارێزەريى و وڵات سەرقاڵى ئامادەكردنى كەيس و تۆماركردنى سكاڵان لەسەر ئەو وڵاتە.

.

لەو چوارچێوەيەشدا لە عێراقەوە "محەمەد سەيدەلى" ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕايگەياندوە، هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بۆ لێپرسينەوە لە چين وردە وردە فراوان دەبێت و بەريتانيا و فەرەنساش پەيوەنديان كردوە بە هاوپەيمانێتيەكەى ئەمريكاوە، بەم نزيكانە ئەڵمانيا، ئيتاڵيا و ئيسپانيا و چەندين وڵاتى تريش پەيوەندى پێوە دەكەن، ئەگەر سەلمێنرا چين تێوەگلاوە لە بڵاوكردنەوەى ڤايرۆسەكە.

.

رونيشيكردوەتەوە، زۆرينەى ئابورى چين دەبێتە دانەوەى قەرەبوو، چين لە ژمارە يەكەوە لە گەشەى ئابوريدا لە جيهاندا دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێكى جياواز.

.

لەلايەكى ترەوە، تارق حەرب شارەزاى ياسايى كەسوكارى قوربانيانى ڤايرۆسى كۆرۆناى لەوە ئاگادار كردوەتەوە كە لە بەڵگەنامەى مردنى كەسوكارەكەياندا هۆكارى گيان لەدەستدانەكە ديارى بكرێت.

.

حەرب باسى لەوەشكردوە، داواكارين لەوانەى كە كەسوكاريان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە  لەدەستداوە داوا لە لايەنى تايبەتمەند بكەن كە لە بەڵگەنامەى گيان لەدەستدانەكەدا بنوسن كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بوە، ئەوەش بۆ پاراستنى مافيان، لەئێستاشدا هەندێك دەوڵەت و كەسايەتى داواى قەرەبوو لەو لايەنە دەكەن كە هۆكارى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بوە.

.

ئاماژەى بەوەشداوە، سەرەڕاى ئەوەش بەپێى ياسا نێودەوڵەتيەكان داواكردنى قەرەبوو ئەو دەوڵەتانەش دەگرێتەوە كە ڤايرۆسەكەيان گواستوەتە عێراق نەك تەنها ئەو دەوڵەتەى يەكەمجار لێوەى بڵاوبوەتەوە، ئەو شارەزا ياساييە دەشڵێت، گوێمان لێبوە بەڵام نازانين كە ڕاستە ياخود نا، هەندێك بەڵگەى مردن كە دراوە بە كەسوكار قوربانيانى ڤايرۆسى كۆرۆنا هۆكارى مردنەكەى تێدا ديارى نەكراوە.

.

تارق تەئكيد دەكاتەوە،  پێويستە ناوى كۆرۆنا بنوسرێت ئەوەش بەهيواى ئەوەى كە ئەو دەوڵەتەى ناوى دێت وەك هۆكارى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە و ئەو دەوڵەتەشى گواستيەوە عێراق ئەگەر ناچار كران قەرەبوو بدەن مافى قوربانيانى كۆرۆنا لە عێڕاق نەفەوتێت.