گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕوپاگەندە ناڕاستەكان دەربارەى كۆرۆنا.. ڤاكسينى سيل مرۆڤ دەپارێزێت؟

2020.04.19 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
پڕوپاگەندە ناڕاستەكان دەربارەى كۆرۆنا.. ڤاكسينى سيل مرۆڤ دەپارێزێت؟

 

ناس کورد-

لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە چەندين پڕوپاگەندە و دەنگۆ دەربارەى چەندين دەرمان و ڤاكسين و چۆنێتى خۆپاراتن لەسەر ڤايرۆسەكە بڵاوبونەتەوە، بەشێكى زۆرى ئەو زانياريانە نا دروستن و بەشێكيشى تا ئێستا بەشێوەيەكى ڕوون لەلايەن هيچ دامەزراوەيەكەوە ڕەتنەكراوەتەوە، بەشێكى سەرەكى ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڤايرۆسەكە هێشتا نوێيە و زانيارى زۆر لەسەرى بەردەست نييە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

زانيارى نادروست لەسەر ڤاكسينى دژە سيل

چەندين زانيارى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان لەسەر ئەوە بڵاودەكرێنەوە كە گوايە كوتان بە ڤايرۆسى دژە سيل كە بە BCG ناسراوە ڕێگە لەوە دەگرێت كە توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا ببيت، بەڵام لە ڕاستيدا زانياريەكە زۆر ورد نييە.

.

لە بەشێكى زۆرى جيهاندا ڤاكسينى BCG دەدرێت بە منداڵان بۆ ڕێگەگرتن لە توشبون بە نەخۆشى سيل، ئەو ڤاكسينە تا ساڵى 2005 يش لە بەرتيانيا بەربڵاو بوو، لەئێستاداش هەركەس نزيكى توشبويەكى سيل بوبێتەوە ئەو ڤاكسينەى دەدەنێ.

.

تائێستاش ئەو ڤاكسينە لە هەندێك وڵاتى وەك سوريا بەكار دەهێنرێت، پروپاگەندەيەك بڵاوبوەتەوە كە گوايە ئەوەى ڤاكسينەكەى وەرگرتبێت توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا نابێت، بەپێى ئەو بڵاوكراوانەش ئەوەى كوتراوە بە ڤاكسينەكە 75% بەرگرى دژى كۆرۆنا بۆ دروست بوە.

.

بەڵام لاى خۆيەوە ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى دەڵێت، هيچ بەڵگەيەك نييە لەسەر ئەوەى ڤاكسينى BCG مرۆڤ لە توشبون بە كۆرۆنا دەپارێزێت، دوو تاقيكردنەوە لەوبارەيەوە كراوە لەگەڵ كۆتايى هاتنى تاقيكردنەوەكان ئەنجامەكانى بڵاودەكرێنەوە.

.

ڕێكخراوەكە هۆشداريشى داوە لەوەى، كە بە زيادبونى داواكارى لەسەر ڤاكسينەكە منداڵان بێبەش دەبن لە وەرگرتنى، ئەو كۆمپانيا ژاپۆنيانەشى ڤاكسينەكە دروست دەكەن دودڵى خۆيان لە زيادبونى خواست لەسەر ڤاكسينەكە بەشێوەيەكى زۆر پيشانداوە.

 

 

.

 

دۆزينەوەيەكى ئێرانى جێى گومان

سەركردەى سوپاى پاسدارانى ئێرانى ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، ئامێرێكى دەستيان دروست كردوە كە دەتوانێت توشبوانى كۆرۆنا جيا بكاتەوە، هەروەها لە دوورى 100 مەترەوە تەنە پيسەكانيش بە ڤايرۆسەكە ئاشكرا دەكات، ئەوەش تەنها لە 5 چركەدا.

.

لاى خۆيانەوە زانايانى فيزيايى ئێرانى سەبارەت بە ئامێرەكە دەڵێن، ئەوە جۆرێكە لە "زانستى ساختە" و جێى باوەڕ نييەو زياتر لە چيرۆكێكى خەياڵى دەچێت.

.

بەپێى زانياريەكان، ئامێرەكەى ئێران زۆر لەو ئامێرە ساختەیە دەچێت كە پێش 10 ساڵ لە بەرتيانيا بڵاوكرايەوە كە گوايە بۆ ئاشكراكردنى بۆمبە، بەڵام تەنها قەباخێكى بەتاڵ بوو لەگەڵ هەواييەكدا كە لەگەڵ جوڵەى دەست دەجوڵا، ئامێرەكە لە چەند وڵاتێكى جيهان بڵاوبويەوەو تەنانە چەند حكومەتێكيش بەكاريان هێنا.

.

ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەدا دروست نەكراوە

گرتەيەكى ڤيديۆيى لەتۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكرايەوە كە گوايە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەدا دروستكراوە، ڤيديۆكە 70 مليۆن بينەرى هەبوو، بەڵام لە كۆتاييدا بەوە پێناسەكرا كە ساختەيە.

.

ڤيديۆكە لە بەرهەمێكى بەناوبانگى تۆڕى "نێتفلێكس" دەچوو، ماوەكەى يەك كاتژمێر بوو كە باسى لەوە دەكرد چۆن كۆرۆنا لە تاقيگەيەكى شارى ووهانى چين دروستكراوە (ئەو شارەى كۆرۆناى تێدا دەركەوت)، ئەوەش هاتبوو، كە ڤايرۆسەكە بەهۆى لاوازى ئاستى سەلامەتى تاقيگەكە دزەى كردوە.

.

لاى خۆيەوە "پۆڵ ڕينكۆن" شيكەرەوەى زانستى لە كەناڵى BBC سەبارەت بە ڤيديۆكە دەڵێت "لەئێستادا هيچ بەڵگەيەك نييە لەسەر ئەوەى كە سەرچاوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ناوەندى تاقيكردنەوەكانى شارى ووهان بێت".

.

هەروەها ڕاپۆرتەكە پشتى بە لێكۆڵينەوەيەكى ترى 4 زاناى هندى بەستبوو كە باسيان لەوەكردبوو پێكهاتەى بۆماوەيى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە پێكهاتەى بۆ ماوەيى ڤايرۆسى ئايدز دەچێت، ئەوەش وەك بەڵگەيەك لەسەر ئەوەى كە كۆرۆنا لە تاقيگەدا دروستكراوە.

.

بەڵام دواتر لێكۆڵينەوەكەى ئەو 4 زانا هنديە كێشرايەوە چونكە ئاشكرا بوو كە ئەو پێكهاتە بۆماوەييەى باسيان كردبوو لە ژمارەيەك لە گياندارى تردا بونى هەيە.

.

گرتە ڤيديۆييەكە لەلايەن پێگەى "ئيبۆك تايمز" بڵاوكرابوەوە كە پێگەكەى لە شارى نيويۆركە و لەلايەن ئەمريكيە بەڕەگەز چينيەكانەوە دروستكراوە، كە سەربە گروێكى ئايينين كە بە "فالۆن گۆنگ" ناسراوە، هەروەها ئەو پێگەيە پێشتريش پارەيەكى زۆرى بۆ پشتگيرى كردنى دۆناڵد ترامپ لە هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەى خەرجكردوە، لەماوەى دواييشدا ڕيكلامەكانى ئەو گروپە لەلايەن كۆمپانياى فەيسبوكە بلۆك كرا چونكە سەرپێچى ياساكانى كۆمپانياكەى كردبوو.

 

 

.

 

پروپاگەندەكان لەسەر بيل گيتس

ڕەخنەكانى بيل گەيتس دامەزرێنەرى كۆمپانياى مايكرۆسۆفت لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا بەهۆى ئەوەى پارەى پشتگيرى ئەمريكاى بۆ ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى وەستاندبوو بوە هۆى بڵاوبونەوەى ژمارەيەك هەواڵى ساختە و ناڕاست لەسەر گەيتس، لەوانەش "بيك گەيتس و مالينداى هاوسەرى پەيوەنديان بە دروستكردنى ڤايرۆسى كۆرۆناوە هەيە"، بەڵام لە ڕاستيدا ئەو زانياريانە سەرلەبەرى ساختەن.

.

كۆرۆنا ساختەيە

پزيشكێك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵى "كەناڵ مۆنترياڵ" ى كۆڵۆمبى دەڵێت "پەتاى كۆرۆنا ساختەيە"، ڤيديۆكە 18 مليۆن بينەرى هەبوە تائێستا و بەردەواميش لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاودەبێتەوە.

.

ئەو پزيشكە باسى لەوەشكردوە، كۆرۆنا لە چوارێوەى ڤايرۆسەكە ساختەكاندايە كە ڤايرۆسى ئايدزيش يەكێكە لەو ڤايرۆسانە.

.

ئەو پزيشكە كۆڵۆمبيە هيچ بەرامبەرێكى نييە لە بەرنامەكەدا بۆ ئەوەى وەڵامى بداتەوە، هەروەها هۆكارى ئەو ژمارە زۆرەى نەخۆش بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ڕوون ناكاتەوەو تەنها ڕەتيدەكاتەوە كە ڤايرۆسەكە ڕاستى بێت.