گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک قۆناغى یەکەمى سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

2020.04.19 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک قۆناغى یەکەمى سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

پارێزگاى دهۆک ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانى رێوڕەسمى قۆناغى یەکەمى سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنادا، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پابەندبوونى هاوڵاتیان بە رێنماییەکان.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى دهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەنجامدانى ئەو رێوڕەسمە قۆناغى یەکەمى سەرکەوتن و پاکبونەوەى پارێزگاکەیە لە کۆرۆنا، نەک سەرکەوتنى تەواوەتى، چونکە هیشتا ڤایرۆسەکە لە وڵاتانى دەوروبەر چالاکە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، رۆژى چوارشەممە ٢٢ى نیسان هاوکات لەگەڵ رۆژى رۆژنامەگەرى کوردى رێوڕەسمێک سازدەکەن، کە چەند چالاکییەک لەخۆ دەگرێت.

.

چالاکییەکان بریتین لە کوژانەوەى کارەباى نیشتیمانى و مۆلیدە بۆ ماوەى پێنج خولەک، داواکردن لەخەڵک بۆ ئەوەى لەسەربانى ماڵەکانیان روناکى هەلبکەن، هەڵدانى ژمارەیەک باڵۆن.

.

چالاکییەکانى دیکە بریتین لە هەڵکردنى ئاگرى سەرکەوتن لە پارکى نەورۆز و چیاى زاوا و کیلێ، گەڕانى ئۆتۆمبیلى پۆلیسى هاتوچۆ لەناو گەڕەکەکانى دهۆک و لێدانى مۆسیقاى تایبەت، سوپاسکردنى هێزەکانى ناوخۆ و پیشمەرگە و پزیشکان.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا ١٥ توشبووى کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراون کە ١٢ کەسیان چاکبوونەتەوە.