گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژانەى كۆرۆنا لە عێراق.. 26 توشبوى نوێ و 56 چاكبونەوە

2020.04.19 - 21:55
ڕۆژانەى كۆرۆنا لە عێراق.. 26 توشبوى نوێ و 56 چاكبونەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق بارودۆخى پەتاى كۆرۆناى لە عێراق بڵاوكردەوەو بەپێى داتاكان ئەمڕۆ يەك شەممە 26 توشبوى توێ تۆمار كراون و 56 توشبوش چاكبونەتەوە.

.

وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، لەسەرجەم تاقيگەكانى عێراقدا پشكنينى پەتاى كۆرۆنا بۆ 2226 كەس كراوە بەوەش لەسەرەتاى پەتاكەوە تائێستا پشكنين بۆ 56147 كەس كراوە.

.

ڕونيشكراوەتەوە ئەمڕۆ يەك شەممە 26  توشبوى نوێ تۆمار كراون بەشێوەيەك " 17 لە بەسرە، 5 لە بەغدا، هەريەكە لە نەجەف، واست، بابل و زيقار يەك حاڵەت، هيچ حاڵەتێكى گيان لەدەستدانيش تۆمار نەكراوە.

.

وەزارەتى تەندروستى ڕونيشيكردوەتەوە، هەروەها 56 توشبوش چاكبونەتەوە بەشێوەيەك "18 نەجەف، 13 لە هەولێر، 10 لە سلێمانى، 6 لە بەسرە، 3 لە بەغدا وهەريەكە  زيقار و واست 2 كەس، لە كەربەلا و كەركوكيش يەكى توشبويەك چاكبونەەوە".

.

بەپێى داتاكانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تائێستا 1569 كەس لە عێراق توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و 82 كەس گيانيان لەدەستداوە، هەروەها 1009 توشبوش چاكبونەتەوە.

.

داواش لە هاوڵاتيان دەكات كە لە يەكتر دوربكەونەوەو تێكەڵاوى كۆمەڵايەتيان نەبێت ئەوەش لەپێناو كۆنترۆڵكردنى پەتاكە.