گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

يەكەم شەڕى بايۆلۆجى لەمێژوى مرۆڤايەتيدا .. لەڕێگەى جەستە فڕيوەكانەوە

2020.04.19 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
يەكەم شەڕى بايۆلۆجى لەمێژوى مرۆڤايەتيدا .. لەڕێگەى جەستە فڕيوەكانەوە

ناس کورد-

 

لەوەتەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بڵاوبوەتەوەو بوەتە پەتايەكى جيهانى، تائێستا يەكێك لەو پرسيارانەى كە زانايانيش هيچ وەڵامێكى يەكلاكەرەوەيان نييە بۆى ئەوەيە، ئايا ڤايرۆسى كۆرۆنا بەهۆى كەمتەرخەمى مرۆڤەوە بڵاوبوەتەوە ياخود دەستێكى تاوانكارى و بە ئەنقەستى لە پشتەوەيە؟

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەوانەى باوەڕيان بە بيردۆزى پلانگێڕى هەيە دەڵێن، ڤايرۆسەكە لە تاقيگە دروستكراوە، بەڵام هەندێكى تر پێيان وايە كە هێشتا مرۆڤ نەگەيشتوەتە ئەو ئاستەى بتوانێت ڤايرۆس دروست بكات.

.

ئايا مێژوو دەتوانێت هاوكاريمان بكات لە بيركردنەوە لەو پرسيارە؟ يەكەم شەڕى بايۆلۆجى لە مێژووى مرۆڤايەتيدا سەركردەيەكى مەغۆلەكان بوو، كە بوە هۆى گيان لەدەستدانى يەك لەسەر سێى دانيشتوانى ئەوروپا.

.

ساڵى 1347 ئەو ساڵەيە كە دەتوانين وەك مێژوى يەكەم شەڕى بايۆلۆجى لەمێژووى مرۆڤايەتيدا وەسفى بكەين، لەو كاتەدا ئيمپراتۆريەتى مەغۆلى لەوپەڕى خوێنڕێژى و هێزيدا بوو، دەيويست ئەوروپا داگير بكات كە لەو كاتەدا لاواز بوو وە لە شەڕى ناوخۆيى گروپە جياوازەكان ڕۆچووبوو.

.

مەغۆل يەكەيەكى تايبەتى سەربازى شەڕكەرى جوڵاند كە بە "حەشدى ئاڵتونى" ناسرابوو كە "جانى بيج" سەركردايەتى دەكرد كە ئەو يەكە تايبەتيە گەمارۆى شارى "كافا" لە نيوە دورگەى "قرم"ياندا.

.

مەغولەكان سەرەتا ويستيان بە گەمارۆى دورودرێژ چۆک بە شارەكە دابدەن بەڵام سودى نەبوو و يەك ساڵى ڕێك شارەكە لەژێر گەمارۆدا خۆى نەدا بەدەستەوە، لەو ماوەيەشدا سەركردەى مەغۆلەكان دەيبينى كە چۆن جەستەى سەربازەكانى بۆگەن دەكەن و يەك يەك دەمرن، ئەو كاتە جانى بيج بۆى دەركەوت كە نەخۆشى تاعون يەك يەك سەربازەكانى دەخوات.

.

جانى بيج زانى كە دۆڕانى لەشەڕەكەدا مسۆگەرە بۆيە بڕياريدا پاشەكشە بكات، بەڵام پێش ئەوەى ڕق و كينەى ناخى خۆى دەربكات و پاشەكشە ناكات، بۆيە بڕياريدا جەستەى سەربازە مردووەكانى بە تاعون هەڵبداتە ناو شارەكەوە و ئەوەش لەڕێگەى چەكى "مەنجەنيق"ى زەبەلاحەوە، بەوەش يەكەم شەڕى بايەلۆجى كە بە ئەنقەست ئەنجام درا لە مێژوى مرۆڤايەتيدا دەستى پێكرد.

.

دانيشتوانى شارى "كافا" يەك لەدواى يەك دەبوونە خۆراكى پەتاكە، ژمارەيەكى زۆر بەرەو ئەوروپا هەڵاتن، بەڵام كار لەكار ترازابوو وە بەكترياكە چوبوە جەستەيانەوە و ئەوانيش گواستيانەوە بۆ ئەوروپاى هيلاك و ماندوو لەشەڕ و كێشمەكێشەكاندا.

.

"كافا" كە شارى بەرگرى بەهێزى ئەوروپا بوو دژى مەغۆل بەڵام لە داگيركارى مەغۆل خراپترى بە كيشوەرەكەدا بڵاوكردەوە كە ئەويش پەتاى تاعون "مردنى ڕەش" بوو، ئەو پەتايەش بوە هۆى لەناوچونى يەك لەسەر سێى دانيشتوانى ئەوروپا.

.

جانى بيج مرد، بەڵام ميراتێكى شەڕەنگێز و پيسى لەدواى خۆى بۆ مرۆڤايەتى بەجێهێشت كە ئەويش شەڕى پەتا بوو، كە دەتوانێت هەموو مرۆڤايەتى لەناو ببات.