گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵایەكی تری كۆرۆنا بۆ پیاوان..لە شوێنێکى هەستیاردا خۆى دەشارێتەوە

2020.04.19 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵایەكی تری كۆرۆنا بۆ پیاوان..لە شوێنێکى هەستیاردا خۆى دەشارێتەوە

ناس کورد-

 

بەدوور لەدابونەریتی پەیوەست بەپاكوخاوێنی و جگەرە كێشان و خواردنەوە كحولییەكان، توێژینەوەیەك ئەوەی ئاشكراكردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری زیاتری بۆ سەر پیاوان هەیە وەك لەژنان و ئەوەش بەهۆى چەند هۆكارێكی بایەلۆژییەوە، نەك شێوازى ژیان و دابونەریتی ڕۆژانە كە لەلایەن هەردوو ڕەگەزەكەوە جێ بەجێ دەكرێت.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئامارەكان ژمارەی توشبووانی پیاوان لەژنان زیاترن، توێژینەوەکانى پێشوو هۆكارەكەیان دابووە پاڵ دابونەریتە جێ بەجێ كراوەكانی ژیانی ڕۆژانە كە جیاوازیان بۆ هەردوو ڕەگەزەكە هەیە بەتایبەت ژمارەی جگەرەكێش لەنێو پیاواندا زۆرترن وەكو لەژنان.

.

بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ كە لەلایەن ژمارەیەك لە توێژەرانی ئەمریكا و هیندستانەوە ئامادە كراوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی لەگوونەكانی نێرینە حەشاردەدات كاتێك هێرش دەكاتە سەر كۆئەندامی بەرگری لاشەی مرۆڤ، كۆرۆنا خۆی بە پڕۆتینی ACE2 و ئەنزیمی ئەنجیوستین كە زۆرتر لەگونەكاندا هەیە هەڵدەواسێت، بەڵام بەڕێژەیەكی زۆر كەم لەهێلەكەدانەكانی مێینەدا هەیە.

.

ماڵپەڕی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، تویژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە ئەو پیاوانەی لەپەتای كۆرۆنا چاكدەبنەوە ماوەیەكی زیاتریان پێویستە وەك لەژنان بۆ چاكبونەوە لەكۆرۆنا، بۆیە ژنان نزیكەی 4 ڕۆژیان پێویستە بۆ ڕزگاربوون لەپەتاكە بەڵام لاشەی پیاوان پێویستی بە 6 ڕۆژ بەلانیكەمەوە بۆ چاكبونەوە هەیە.

.

ئییان جۆنز مامۆستای زانستی ڤایرۆسناسیی لەزانكۆی ڕیدینگی بەریتانیی گومانی لەئەنجامی توێژینەوەكە هەیە و دەڵێت، كۆرۆنا پێویستی بەگەشت هەیە لەڕێگەی خوێنەوە تا گەیشتنە گونەكان ئەمە لەڤایرۆسەكانی تردا ڕوونادەن بەشێوەیەكی گشتی، بەتایبەت ئەم ڤایرۆسەش لەكۆئەندامی هەناسەداندا گەشە دەكات.

.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پیاوان زیاتر لەژنان چارەیان ڕەشە لەئەنجامی ئەو پشكنینانەی بۆ كۆئەندامی بەرگری لاشە كراون بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسەكە، بەڵام ڕەنگە ئەوە بۆ چەندین هۆكاری تر بگەڕێتەوە.

.

جانین كلایتۆن بەڕێوەبەری نوسینگەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت بەژنان جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، چەند شتێك هەن لەكۆئەندامی بەرگری لاشەی ژناندا وای لێكردوون باشتربن و توانای بەگریان لەپیاوان بەهێزتربێت ڕەنگە ئەوانەش پەیوەندیان بەهەبوونی هۆرمۆنی ئەسترۆجینەوە هەبێت.

.

بەپێی تویژینەوەیەكی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكانی چینیش، پیاوان زیاتر لە ژنان دەكەونە ژێر كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە، هەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە ئامارەكانی مردنی پیاوان 2.8% بووە و بەراورد بەژنان كە ڕێژەی مردنیان بەكۆرۆنا 1.7% بووە.

.

هۆكاری ئەو كارەش بۆ هەڵسوكەوتە دروستە جیاوازەكانی نێوان ژنان و پیاوان دەگەڕێتەوە بەتایبەت ئەوەی كە پەیوەندیان بەپاكژیەوە هەیە وەكو جگەرە كێشان و خواردنەوەی كحولیەكان.