گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق قەدەغەى هاتوچۆى درێژکردەوە..هەینى و شەممە قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆیە

2020.04.19 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق قەدەغەى هاتوچۆى درێژکردەوە..هەینى و شەممە قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆیە

ناس کورد-

لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانى لە عێراق بڕیاریدا قەدەغەى هاتوچۆ بۆ ماوەى مانگێکى درێژبکاتەوە، رۆژانە لەکاتژمێر حەوتى ئێوارە بۆ شەشى سەرلەبەیانى.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى بریاریدا، لە رۆژى ٢١-٤-٢٠٢٠ تا رۆژى ٢٢-٥-٢٠٢٠ قەدەغەى هاتوچۆ بەردەوام بێت لەنێوان کاتژمێر حەوتى ئێوارە بۆ شەشى سەرلەبەیانى، بەڵام هەفتانە رۆژانى هەینى و شەممە قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆیە.

.

لیژنەکە هەروەها بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنى هەر گردبونەوەیەک کە لە سێ کەس یان زیاتر پێکهاتبێت.

.

بەپێی بڕیارێکى دیکەى لیژنەکە، ژمارەیەک لە شوێنەکان وەک چێشتخانەکان و شوێنە بازرگانییە و پیشەسازییەکان بە رێکارى جیاجیا رێگەى کارکردنیان پێدەدرێت.

.

هەروەها بڕیاریداوە بەردەوامى بدات بە داخستنى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و شوێنەکانى پەرستش و شوێنە گشتییەکان.

.

لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەکە رێگەیداوە بە کردنەوەى دەوامى دامەزاروە حکومییە پێویستەکان بەرێژەى ٢٥٪؜.