گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى ئەنجامى (1265) پشکنینى کۆرۆناى ڕاگەیاند

2020.04.19 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى ئەنجامى (1265) پشکنینى کۆرۆناى ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەرەنجامى (1265) پشکنینى نوێی کۆرۆناى ڕاگەیاند و تکاش لە هاوڵاتییان دەکات لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1265) پشکنین ئەنجام دراوە، (487) هەولێر، (274) سلێمانی، (451) دهۆك، (18) هەڵەبجە، (35) سۆران.  ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا".

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو،  لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (260) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

.

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (55)

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8220) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1673) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (593) لە هەولێر، (173) لە سلێمانی، (878) لە دهۆك، (29) لە راپەرین، و (6547) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (316) هاووڵاتی.

.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1265) پشکنین ئەنجام دراوە، (487) هەولێر، (274) سلێمانی، (451) دهۆك، (18) هەڵەبجە، (35) سۆران.  ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو،  لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (260) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).