ناس کورد-
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێم، ڕەخساندنى 400 هەلىیکارى بۆ دەرچووانى کشتوکاڵ ڕاگەیاند، لە پڕۆژەیەكی كشتوكاڵی لە پارێزگای سلێمانی.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، ئەو هەلیکارانە لە كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی دەڕەخسێنرێت كە موڵكی وەزارەتە و بەكرێ دراونەتە كەرتی تایبەت، بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و كۆمپانیایی ئێرلی فیوچەرە.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرهەمی جوتیاران لە كۆگاكان هەڵدەگیرێن و پێویستیشە لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییی كشتوكاڵی بخرێتە سەركار.
.
وەزارەتى کشتوکاڵ لەئێستادا قۆناغی یەكەمى ڕاگەیاندووە، بە رەخساندنی (50) پەنجا هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار.
.
داواشى لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەموو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن ( [email protected])