گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە کۆچبەرێکی عێراقی لە کەمپێکی یۆنان گیانیلەدەستدا و پشێوی و ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا هێنا

2020.04.19 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە کۆچبەرێکی عێراقی لە کەمپێکی یۆنان گیانیلەدەستدا و پشێوی و ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا هێنا

ناس کورد-

لە کەمپی ڤیاڵی کۆچبەران لە دورگەی چییۆسی یۆنانی بشێوی ئاڵۆزی دروستبوو، کۆچبەران بەشێک لە کەمپەکەیان سوتاند دوای ئەوەى ژنێکی کۆچبەری عێراق گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

لەدوای گیانلەدەستدانی ئەو ژنە کۆچبەرە 47 ساڵە عێراقییە بەهۆی نەخۆشی و تاوە، شەوی ڕابردوو دانیشتوانی کەمپەکە توڕە بوون چونکە پێیان وابوو ئەو ژنە بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا و کەمتەرخەمی تیمی تەندروستی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.

.

بەڵام ئاژانسی ئەسینای فەرمی حکومەتى یۆنان ڕایگەیاند، ژنەکە براوەتە نەخۆشخانە و ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر، دواتریش پشکنینی کۆرۆنا بۆ تەرمەکەى کراوە و نێگەتیڤ بووە، واتە بە هیچ شێوەیەک توشی کۆرۆنا نەبووە.

هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی چییۆسی یۆنانی ڕایگەیاند، سێ پەناخواز بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە بشێوییەکانی شەوی ڕابردوو دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆر کۆچبەریش دەستبەسەرکراون.

.

وەزارەتی کۆچی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، کۆچبەران لە کەمپەکە دوو ئۆتۆمبێل و چەند فرۆشگایەکی گەرۆک و خێمە لە نزیک خاڵی پێشوازی کەمپەکە لەگەڵ بەشێکی زۆربەى ئیدارە و بەشی خزمەتگوزاری کەمپەکەیان سوتاندووە.

.

چەند هەفتەیەکە دانیشتوانی ئەو کەمپە لە کەرەنتینەدان، زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەر و پەناخوازی تێدا دەژی لەکاتێکدا تەنها شوێنی هەزار کەس دەبێتەوە، لە دوو هەفتەى ڕابردووشدا زیاتر لە 20 حاڵەتی کۆرۆنا لە دوو کەمپی تری کۆچبەراندا تۆمارکراون.

.

ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە 110 کۆچبەر و پەناخواز لە یۆنان دەژین، 40 هەزاریان لە کەمپەکانی ناو دورگەکاندا لە دۆخێکی زۆر خراپدان کە تەنها جێگەی نزیکەی شەش هەزار کەس دەگرێت.