ناس کورد-
تەندروستى هەولێر چاکبوونەوەى حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆناى لەسنورى پارێزگاکە ڕاگەیاند.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەرى تەندروستى هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "حەوت نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".
بەپێی شیکردنەوەى ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 77%ی توشبووانی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە، تەنها 22%ی توشبووان لە نەخۆشخانەکاندا ماون، ڕێژەى مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 1%ـە.
.
بەپێی ئامارە بەردەستەکانی کۆرۆنا لە هەرێم، لەکۆی 337 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، 267 کەسیان چاكبونەتەوە.