کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
دەستەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2018دا 589 ملیۆن كەس بە هۆكارەكانی هاتووچۆی گشتی هاتووچۆیان كردووە، كە لە چاو ساڵی 2017 بەڕێژەی 3.5% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.
دەستەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە لە هەر ڕۆژێكدا یەك ملیۆن و 610 هەزار كەس ڕۆژانە هۆكاری گواستنەوەی گشتییان بەكار هێناوە.
هۆكارەكانی هاتووچۆی گشتی لە وڵاتی دوبەی بریتین لە (میترۆ دوبەی، ترام دوبەی، پاس، هۆكارەكانی گواستنەوەی دەریایی، ئۆتۆمبێلەكانی تەكسی و هاوشێوەكانی).
لەو بارەیەوە مەتەر تایر بەرێوەبەری دەستەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی ڕایگەیاندووە: "سیستمی گواستنەوەی گشتی لە دووبەی سەركەوتوو بووە، كە ئەوەش لە ئەنجامی گۆڕان و پێشكەوتنی ئاستی ڕۆشنبیری تاكەكانی دانیشتووانی وڵاتەكەوە بووە، چونكە سوودی بەكارهێنانی ئەو هۆكاری هاتووچۆیەیان بۆ دەركەوتووە".
لە ساڵی 2006دا ڕێژەی بەكارهێنەرانی هۆكارەكانی گواستنەوەی گشتی لە دوبەی كەمتر بووە لە 6% بەڵام بۆ ساڵی 2018 بەرزبۆتەوە بۆ 17.5%.