ناس کورد-
ژمارەیەک پارێزەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ئەمریکا داوای یاسایی لەسەر وڵاتی چین تۆماردەکەن و بە هۆکاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتباری دەکەن، هاوکات بە تەرلیۆن دۆلاریش دوای قەرەبوویان لێکردوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، گروپی "Berman Law Group" کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە پارێزەری لە شاری مەیامی لە ولایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا، وڵاتی چینی بە هۆکاری بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکردووە و داوای یاساییش تۆماردەکەن.
.
ئاماژە بەوەشکراوە: " ئەو داوا یاساییە بە ناوی هەزاران کەس لە 40 وڵاتی جیهانەوە دەکرێت، ئەو کەسانەشی زەرەرمەند بوون داوای ترلیۆنان دۆلار وەک قەرەبوو لە چین دەکەن".
.
ڕۆبەرتسۆن، پارێزەری بەناوبانگی بەریتانی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، لێکۆڵینەوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە بکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو بابەتە بە سیاسی کراوە و ڕاستییەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوێنراوە.
.
تۆمارکردنی ئەو سکاڵایانەش لە کاتێکدایە، ئێستا چین تۆمەتبار دەکرێت بەوەی ڕاستییەکان لە بارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە و بەشێکیش پێیان وایە ئەو وڵاتە بە مەبەست ڤایرۆسەکەی بڵاوکردبێتەوە کە بووەتەهۆی گیرۆدە بوونی نزیکەی دووملیۆن 500 هەزار کەس لە جیهان و مردنی زیاتر لە 150 هەزار کەس .