گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەى زانایانی سعودیە فتوای دا: لە ماڵەوە نوێژی تەراویح بکەن

2020.04.19 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى زانایانی سعودیە فتوای دا: لە ماڵەوە نوێژی تەراویح بکەن

ناس کورد-

دەستەی گەورە زانایانی ئاینی سعودیە ئامۆژگاری موسڵمانانی جیهان دەکات پابەندی ڕیکارەکانی خۆپارێزی وڵاتەکانیان بن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویح لە ماڵەکانیان ئەنجامبدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەگوێرەی میدیاکانی سعودیە، دەستەکە کە گەورەترین لایەنی ئاینییە لەو وڵاتەدا ئەمڕۆ، یەکشەممە، 19ى نیسانی 2020، لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە موسڵمانانی جیهان کردووە پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن لەوڵاتەکانیان.

.

دەستەکە جەخت لە ڕەچاوکردنی پاراستنی مەودای سەلامەتی نێوان نوێژخوێنان دەکات، ئەوەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە ئەنجامدانی نوێژی تەراویحی لە ماڵەوە لەم قۆناغەدا بەیەکێک لەو ڕێکارانە هەژمارکردووە.

.

داواشی لە موسڵمانان کردووە خۆیان "بەدور بگرن لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک، چونکە دەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".

.

ڕونیشیکردووەتەوە، دەبێت موسڵمان پابەندی ئەوە بێت بەربانگ و پارشێوکردنەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامبدات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سەلامەتی و تەندروستی بکات ئەوەش یەکێکە لە هەر ئەرکە پیرۆزەکان و پاداشتی گەورەی هەیە لەلای خودا.