گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەى 77%ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چاکبوونەتەوە

2020.04.19 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 77%ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چاکبوونەتەوە

ناس کورد-

بەپێی شیکردنەوەى ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، 77%ی توشبووانی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە، تەنها 22%ی توشبووان لە نەخۆشخانەکاندا ماون، ڕێژەى مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 1%ـە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەپێی ئامارە بەردەستەکانی کۆرۆنا لە هەرێم، لەکۆی 337 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، 260 کەسیان چاكبونەتەوە و 73 كەسیش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.

هەروەها چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان لە سلێمانی بوون، هەرچەندە بەرپرسانی تەندروستی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی نەبووە بۆ مردنیان بەڵکو تەنها هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون و نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.

 

هەرچەندە یەکەم حاڵەتەکان لە سلێمانی تۆمارکران، بەڵام هەولێر زۆرترین ژمارەى توشبووی هەیە کە 169 حاڵەت، سلێمانی 131، دهۆک 15 و هەڵەبجەش 22.

ئەوەى مایەی دڵخۆشییە ژمارەى توشبووانە بەپێی ڕۆژ، بەپێی ئامارەکان، لە 8ی نیسانەوە هێڵکاری توشبووان لە هەرێم تەخت بووە، واتە ژمارەى توشبووانی ڕۆژانە لە یەک ئاستدایە کە ئەوەش بە سەقامگیری و کۆنڕۆڵکراو هەژمار دەکرێت.

سەرباری ئەوەش، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

 

لەبارەى ڕەگەزی توشبووانەوە، 53%یان لە ڕەگەزی مێن، 47%ش لە ڕەگەزی نێرن.

 

ئەگەر تەماشای تەمەنی توشبووان بکرێت، دەبینین بە پێچەوانەى زۆرێک لە وڵاتان، لە هەرێمی کوردستان زۆرترین توشبووان منداڵن، بەڵام سەرجەمیان بەرکەوتووی توشبووانن.

 

زیاتر لە 80 توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم تەمەنیان لەنێوان 1 ڕۆژی بۆ 19 ساڵدایە، 69 توشبوویان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 29 ساڵدایە، تەنها 10 توشبوو تەمەنیان لەسەروی 70 ساڵییەوە.