گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوروپا پێویستی بە 500 ملیار یۆرۆ هەیە بۆ بوژانەوەى ئابورییەکەى لەدوای کۆرۆنا

2020.04.19 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوروپا پێویستی بە 500 ملیار یۆرۆ هەیە بۆ بوژانەوەى ئابورییەکەى لەدوای کۆرۆنا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سندوقی ڕزگاری ناوچەى یۆرۆ ڕایگەیاند، دامەزراوە جیاجیاکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە 500 ملیار یۆرۆ هەیە تاوەکو ئابورییەکەى ڕزگاری دەبێت لە کاریگەرییەکانی قەیرانی کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

کڵاوس ڕیگلینگ، بەڕێوەبەری سنوقەکە بە ڕۆیتەرزی وتووە، ئەوە جگە لەو پاکێجەى کە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و گوژمەکەی دەگاتە نیو ترلیۆن یۆرۆ، واتە بە هەردووکیانەوە یە تریلیۆن یۆرۆ دەکات.

.

ڕێگلینگ ئاماژەی بەوەکردوە، باشترین میکانزم بۆ دابینکردنی ئەو گوژمەیە هەردوو دامەزراوەی "کۆمسیۆنی ئەوروپی و بودجەی یەکێتی وڵاتانی ئەوروپایە".

.

بەڕێوەبەری سندوقەکە دەشڵێت، "بۆ بەدهێنانی ئامانجەکان لە چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر کەرتی ئابوری یەکێتی ئەوروپا لە قۆناغی دووەمدا پێویست بەوە دەکات دامەزاروە ئەوروپییەکان نیو ملیار یۆری تر مسۆگەربکەن".

.

ئەوە لەکاتێکدایە لە 9ى ئەم مانگەدا، وەزیرانی دارایی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی 540 مليار يۆرۆ بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی پەتا کۆرۆنا لەسەر کەرتی ئابوری و پیشەسازی وڵاتەکانیان، بەمەبەستی دیاریکردنی ڕێکارەکانی ئەو ڕێککەوتنەش، بڕیارە سەرکردەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە 23ى ئەم مانگەدا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کۆببنەوە.

.

 ئەم لە کاتێکدا کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوەی کردووە ئابوری وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ ئەمساڵ بە ڕێژەی  7.5% دابەزێت.