گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم ڕازی بوو لەسەر کەمکردنەوەى بڕی بەرهەمهێنانی نەوت

2020.04.19 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم ڕازی بوو لەسەر کەمکردنەوەى بڕی بەرهەمهێنانی نەوت

ناس کورد-

کۆبوونەوەى شاندی حکومەتى هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتایی هات و ئاوات شێخ جەناب ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتین لەسەر کەمکردنەوەى ڕێژەى بەرهەمهێنانی نەوت.

.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەدوای کۆبوونەوەکە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم و ئەندامی شاندی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەرێم بەشێکە لە عێراق و ئێمە لە زەرەر و قازانجدا هاوبەشین و وەک پێشتر وتومانە بەشێکین لە چارەسەر نەک لە کێشە، هەربۆیە ڕێککەوتین لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی ئۆپیکدا بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەناردەکردن کەمبکەینەوە".

 .

وتیشی، بەگوێرەی ئەو ڕێژەیەی بۆ عێراق دیاریکراوە، هەرێمیش ڕێژەیەک کەمدەکاتەوە و پشکی بەردەکەوێت لەو پرسەدا.

.

 لەو بارەیەوە، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا عێراق ڕۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، لە شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵدا ڕێژەکە کەمدەکاتەوە بۆ هەشت ملیۆن، هەروەها لە چوار مانگی یەکەمی 2021یش زیاتر کەمیدەکاتەوە بۆ شەش ملیۆن.

.

ئاوات شێخ جەناب وتیشی، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەش کە وەک چۆن لە ڕابردوودا حکومەتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای دیلۆیتەوە زانیارییەکانی لەسەر نەوت بە شەفافی بڵاوکردووەتەوە، ئێستاش بەهەمانشێوە ئەو کارە بکات.

 .

شاندەکەی حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە وەزیری فواد حسێن، دارایی عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کۆببنەوە.