ناس کورد-
زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستا تاعونێك لە چین بڵاوبووە كە زاناكان لەو باوەڕەدان ئەو پەتایە لە ئاژەڵی كێوی بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە و دەیان هەزار كەسیشی كوشتووە، بۆ كۆنترۆڵكردنیشی ڕێوشوێنی كەرەنتینەكردن و ماسك پۆشین گیراوەتە بەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
ئەو پەتایە زۆر خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ كۆرۆنادا هەیە لە شێوازی مامەڵەکردن و بڵاوبوونەوە، بەڵام جیهان ئەوكاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەماهەنگیان هەبووە و وەكو ئێستا دابەش نەبووە بەسەر بەرژەوەندییەكاندا.
.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، پەتاکە لە ساڵی 1911 لە چیندا بڵاوبووەتەوە و كەس نەیزانیوە هۆكاری بڵاوبوونەوەی پەتاكە پەیوەندی بە ئاژەڵانی كێوییەوەیە، هەر لەگەڵ تەشەنەسەندنیشیدا چەند ڕێوشوێنێك بۆ ڕێگریكردنی گیراوەتەبەر، لەوانە كەرەنتینەكردن و ماسك پۆشین و قەدەغەكردنی گەشت و هاتووچۆ، سەرەڕای ئەوەش ڕێوشوێنی بەكۆمەڵ بۆ قوربانیان گیراوەتەبەر و بەشێكیش لەو ڕێوشوێنانە توندوبوون.
.
لەگەڵ ئەوانەشدا پەتاكە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 60 هەزار كەس کە وایكرد گەورەترین پەتای ئەو سەردەمە بێت لەدوای ئەنفلۆنزای ئیسپانیی كە چەند ساڵێكی كەم پاش ئەوە ڕوویدا.
.
نیشانەكانی پەتاكە بریتی بوون لە تایەكی توندی جەستە و دواتر كۆكەیەك كە خوێنی لەگەڵدا بووە، باوەڕیش وایە ڤایرۆسەكە پەیوەندی بە جۆرێك لە جرجەوە هەبێت كە جرجی سیبیریای پێوتراوە دواتريش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش هەوڵی چارەسەری دراوە.
.
دوای كۆنترۆڵكردنی پەتاكە حكومەتی چین كۆنگرەیەكی زانستی لەسەری بەستووە لە شاری شیانگ و ئەمریكا و ڕوسیا و بەریتانیا و فەڕەنساش بەشداریان تێدا كردووە و ئامانج لەو چالاكیەش بۆ زانینی خۆكاری بڵاوبونەوەی پەتاكە بووە و هەروەها بۆ دیاریكردنی میكانیزمێكی كاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەیدا.
.
بەپێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، لەئێستادا وڵاتانی جیهان وەكو پێویست هەماهەنگییان نییە بۆ ڕێگریكردن لەپەتای كۆرۆنا و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش چەند تۆمەتێكی بەرەوڕووكراوەتەوە لەوانە كەمتوانای و ناشەفافیەت.
.
هەر لەو كاتەشدا بڵاوبونەوەی پەتاكە بووە سەردێڕی چەندین ڕۆژنامەى ئەوكاتە بەدیاریكراویش بڵاوبونەوەی پەتاكە لە شاری هاربینی مەنشوریا كە ناوچەیەكی ناسراوەی بەكشتوكاڵ و دەكەوێتە ناوچەی هەژموونی چین و یابان و ڕوسیادا.
.
چەند هاوڵاتیەكی ڕووسیش لەو شارە نیشتەجێبوون و كاریان لە هێڵی ئاسنینی چینی خۆرهەڵات كردووە كە بەو هیڵە بە سیبریاوە بەستراوەتەوە.
.
شارەكە كە شوێنی مانەوەی بەشێك لە هاوڵاتیانی ژاپۆن و ئەمریكییەكان و ئەوروپیەكانیش بوون كە بەشداریان لە پڕۆژەی هێڵی ئاسنیندا كردوە لەو كاتەدا تووشی پەتاكە بوون و ژمارەیەكی زۆریشیان كەرەنتینە كراون.
.
بڵاوبونەوەی پەتاکە هەروەكو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە بەخێرای تەشەنەی سەندووە و هێڵی ئاسنینی چین ڕۆڵی لەوەدا هەبووە ئەو پەتایە بەچەند ناوچەیەكی تر بگات.