گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بەکەڵکی چوونە دەرەوە و سەیران دێت

2020.04.19 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
بزانە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بەکەڵکی چوونە دەرەوە و سەیران دێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوری کەم دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، هاوکات ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 .

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 19ی ئاداری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، 28 پلە دەبێت و لە سلێمانی27  پلە، هەروەها لە دهۆک 27 و لە کەرکوکیش 32 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

 .

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ دووشەممە، ڕەوشی کەشوهەوا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.