گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا ئێرانیشی تێپەڕاند و زۆرترین توشبووی کۆرۆنای هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2020.04.19 - 09:57
تورکیا ئێرانیشی تێپەڕاند و زۆرترین توشبووی کۆرۆنای هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناس کورد-

ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا کەوتە پێش ئێران و لەئێستادا ئەو وڵاتە بەرزترین ئاستی توشبووی هەیە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

.

فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 82 هەزار و 329 کەس، هاوکات هەزار و 890 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

.

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر ئێران ڕیزبەندییەکەى گرتبوو، لە ئێستادا ژمارەى توشبووان بووەتە 80 هەزار و 868 کەس، بەڵام ژمارەى مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە تورکیا زیاترە و گەیشتووەتە پێنج هەزار و 31 کەس.

.

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تورکیا سێ هەزار و 783 توشبووی نوێی تۆمارکردووە کە تەنها 329 کەسی کەمترە لە ژمارەى گشتیی توشبووانی چین.

.

فەخرەدین قۆجە وتیشی، تائێستا هەزار و 822 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، ژمارەى پشکنینەکانیش لە هەموو تورکیا گەیشتووەتە 40 هەزار و 520 کەس.

.

هەر بۆیە تورکیا ڕێکارەکانی خۆپارێزی زیاترکردووە، وەزارەتى ناوخۆى توركيا قەدەغەی سەرجەم هاتوچۆكانی چوونه‌ژووره‌وه‌ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ لە ڕێگەى وشكانیی، دەريايى و ئاسمانیى لە 30 گەورەشار و ناوچە بۆ ماوەى 15 رۆژ درێژكرده‌وه‌.