گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وڵات سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕاگەیاند

2020.04.19 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وڵات سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕاگەیاند

ناس کورد-

مۆریتانیا وەک یەکەمین وڵات کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بنبڕ کرد و سەرجەم توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە چاکبوونەوە و سەرکەوت بەسەر کۆرۆنادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە مۆریتانیا حەوت حاڵەتی توشبوون بە  ڤایرۆسەکە تۆمارکرابوو، پێشتر توشبوویەک گیانیالەدەستدا، دوێنێ شەممە وەزارەتی تەندروستیی مۆریتانیا ڕایگەیاند، ئەو شەش کەسەی دیکەی توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و لەئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکە نەماوە.

 .

وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا 782 کەس لە کەرەنتینەدا ماونەتەوە و پشکنینیان بۆ دەکرێت.

 .

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بەوشێوە کەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەر لەسەرەتاوە ڕێکاری پێویستی گرتەبەر، وەک داخستنی دەروازەکان و قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان.