کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەرۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی كردەوە "ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كە خۆكوژێك لێی دەخوڕی خۆی بە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەرۆژئاوای كوردستان تەقاندەوە".
رووداوەكە لەشارۆچكەی شەدادی لەپارێزگای حەسەكە روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هیچ قوربانییەكی لێ نەكەوتەوە.