ناس کورد
وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لەئێستادا خاوەنی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە دەتوانرێت لەدوری هەزار و 500 کیلۆمەترەوە کۆنترۆڵبکرێت، دەشڵێت، فڕۆکەکان دروستکراوی ئێرانن.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی ماڵپەڕی " تەسنیم"ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران، لەمیانەی لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: "سوپای ئێران لە ئێستادا خاوەنی سێ فڕۆکەی بێفرۆکەوانە و دەتوانرێت لە دوری هەزار و 500 کیلۆمەترەوە کۆنترۆڵبکرێت.
،
وەزیری بەرگریی ئێران ئەوەشی وتووە: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانن لەڕێگەی ئەو فڕۆکانەوە لە دورەوە چاودێری جوڵەکانی دوژمن بکەن، لە هەمانکاتدا دەتوانێرت ئەو فڕۆکانە بۆ ئەرکی جەنگیش بەکاربهێنرێت".
،
حاتەمی ئەوەشی خستوەتەڕوو، فڕۆکە بیفڕۆکەوانەکان دەتوانن موشەک و بۆمبی جۆراوجۆر هەڵبگرن لە هەمانکاتیشدا توانای ئەوەیان هەیە بە بەرزی زیاتر لە 13 هەزار کیلۆمەتر بە ئاسمانەوە بفرن.
،
وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە ، هەرسێ فرۆکەکە دروستکراوەی کەرتی پیشەسازی سەربازی ئێرانن .