گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: تائێستا نەسەلمێنراوە ئەوانەی چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا جارێکی دیکە توش نابنەوە

2020.04.18 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: تائێستا نەسەلمێنراوە ئەوانەی چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا جارێکی دیکە توش  نابنەوە

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک لە بەردەستدا نییە ئەوە بسەلمێنێت کە ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە پەتای کۆرۆنا جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسەکە نابنەوە و لەشیان بەرگری دژ بەو پەتایە پەیداکردوە.

,

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 گەورە زانایانی پسپۆر لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەیان بەوە کردووە، تائێستا ئەو نەسەلمێنراوە گەردیلە پوختکراوەکان لە پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چارەسەرێک بەکار بهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە پەتای کۆرۆنا، یاخود ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسەکە نابنەوە.

,

ماریا ڤان کێرخۆف، گەورە زانای ڕێکخراوەکە لە کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری جنیڤ وتی: "زۆر وڵات دەیانەوێت لە ڕێگای بەکارهێنانی پوختەی گەردیلەکانی پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی کە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە وەک چارەسەر بەکاربهێنن، چونکە پێیانوایە پێوەرێکی باشە بۆ بەرگری لەش دژ بەکۆرۆنا".

,

ئاماژەی بەوەشکردووە:  "لە ڕێگەی تاقیکردنەوەکان دەتوانرێت ئاستی گەردیلە بەرگریکارەکان لە پلازمای خوێنی توشبووە چاکبووەکان دیاری بکەین، بەڵام تاقیکردنەوەکان ئەوە دەرناخەن کە هەرکەسێک لە پەتاکە چاکبووەتەوە لەشی بەرگری دژ بە پەتاکە دروستکردوە".

, 

لای خۆیشەوە مایکڵ ڕایان، گەورە شارەزایانی بواری فریاگوزاری لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت:  "گریمان گەردیلە پۆختەکراوەکان لە پلازمای خوێنی چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارابێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە، بەڵام تائێستا ئەو نەسەلمێنراوە کە ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاکبوونەتەوە بەرگریی لەشیان توانیویەتی پەرە بە سیستمی بەرەنگاربوونەوەی خۆی بدات دژ بە ڤایرۆسەکە کە ئەویش پێی دەڵێن بەرگری بەکۆمەڵ".

,

دەشڵێت : "زانیارییەکان ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە مرۆڤەکان بەرگری لەشیان توانیویەتی سیستمی بەرەنگاربوونەوە دژ بە کۆرۆنا پەیدا بکات".