گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانەى پێشبينى بڵاوبونەوەى كۆرۆنايان كرد و كەس گوێى پێ نەدان!

2020.04.18 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوانەى پێشبينى بڵاوبونەوەى كۆرۆنايان كرد و كەس گوێى پێ نەدان!

ناس کورد-

زۆرينەى خەڵك بڕوايان بە پێشبينيكردن نييە، بەڵام كاتێك هەندێك ڕوداو ڕودەدەن قسەو باسى ئەوانەى پێشتر پێشبينيان كردبوو دێنەوە بەرباس، وەك بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كرۆنا كە پێشتر چەند جارێك پێشبينى بڵاوكردنەوەى كراوە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بيل گيتس

بيل گيتس، دامەزرێنەرى كۆمپانياى بەناوبانگى مايكرۆسۆفت يەكێكە لە وانەى كە لەماوەى دواييدا پێشبينى ئەوەى كرد پەتايەكى هاوشێوەى پەتاى ئەنفلۆنزاى ئيسپانى بڵاودەبێتەوە كە ئەمەى دوايى لەساڵى 1918 بە جيهاندا بڵاوبويەوە، گەيتس لەساڵى 2015 تەئكيدى كردەوە كە پێويستە حكومەتەكانى جيهان بەشێوەيەك ئامادەكارى بۆ بكەن وەك ئەوەى ئامادەكارى بۆ جەنگ بكەن.

،

گيتس ئەم قسانەى لە پێشانگاى "تيدكس" لە شارى فرانكفۆرتى كەنەدى كرد لەكاتى قسەكردنى لەسەر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى ئيبۆلا لە ئەفريقا و وتى: " ئەوەى ڕودەدات كارەساتە و پەتا بوە بە واقيع، پەتاى داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت و جيهانيش ئامادە نييە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵى".

،

لەساڵى 2018يشدا گيتس لە ديدارێكدا لە زانكۆى "ماساشۆستس"ى پزيشكى وتى: "بێزار و ناڕازيم، چونكە جيهان سود لەو ڕوداوانە وەرناگرێت كە لەمێژودا ڕويانداوە، نەخۆشيەكى نوێ لە جيهاندا وەك ئاگرى دارستانەكان بڵاودەبێتەوە و ئێمەش بێ ئاگاين لێى، گەنجێك دەتوانێت لە تاقيگەكەى نەخۆشيەكى زۆر لەناوبەرتر لە گولى دروست بكات".

،
،

ووها پێش 40 ساڵ

،

دين كۆنتز نوسەرى كتێبى چاوەكانى تاريكى لەساڵى 1981 دا پێشبينى ئەوەى كردبوو كە ڤايرۆسێكى تاجى لە جيهاندا بڵاودەبێتەوە، هەرچەند لەسەرەتادا ئاماژەى بەوەدابوو كە لە يەكێتى سۆڤێتى جاران بڵاودەبێتەوە، بەڵام هەر لەساڵى هەشتاكاندا لە چاپى نوێى كتێبەكەى ئاماژەى بەوەدابوو ڤايرۆسەكە لە چين بڵاودەبێتەوە و ناوى لێنابوو "ووهان - 400".

،

بەپێى كتێبەكە ڤايرۆسەكە لە تاقيگەكانى دەرەوەى ووهان وەك چەكێكى بايەلۆجى دروست دەكرێت كە 100% كوشندەيە.

،
،

پێشبينيەك لە سەدەى 16

،

"نوستراداموس" كە پزيشك و كيميازانێكى بەناوبانگى فەرەنسى بوو لە سەدەى 16دا، بەوە ناوبانگى پەيدا كردبوو كە پێشبينى ئەو ڕوداوانە دەكات كە تا ساڵى 3797 ى زايينى ڕودەدەن.

،

"نوستراداموس" پێشبينيەكانى لە كتێبێكدا كۆكراوەتەوە كە پێشبينى، "جەنگى دوەمى جيهانى، كەوتنى شيوعيەت، كوشتنى سەرۆكى ئەمريكا جۆن كێنێدى و سەركەوتنى نازيەت لەسەر دەستى هيتلە"ى كردبوو.

،

ئەو پزيشكە لە كتێبەكەيدا كە يەكەم چاپى لەساڵى 1555 دا بڵاوكرايەوە باسى لەوەكردوە، كەشتى مەرگ لە كەنارەكانى ئيتاڵيا لەنگەر دەگرن كە پڕن لە پەتا و خوێن و ئەو وڵاتە و مێژوەكەى لەناو دەبات، هەر بەوەشەوە ناوەستێت  و دەگاتە ئەوروپا و ئوستراليا و ئەمريكاش و جيهان لە بەنديخانەيەكى گەورەدا دەژى لەترسى پەتاكە.

،

زۆر كەس ئەم شيكردنەوەيان بە پەتاى كۆرۆنا لێكداوەتەوە، كە لە ئێستادا بەڕاستى ئيتاڵيا و ئەمريكا و ئەوروپاش بە گشتى لە زەرەرمەندترين ناوچەكانى جيهانن و زۆرينەى دانيشتوانى جيهانيش لە ماڵەكانياندا دەمێننەوەو ئيش وكار وەستاوە.

،

تەنها ئەمانە نين و چەندين كتێب و فيلم و پێشبينى تر هەن كە باس لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسێكى كوشندە لە جيهاندا دەكەن، لەوانەش فيلمى Contagion و كتێبى LOCKDOWN و چەندين پێشبينى تر، بەڵام هەرگيز جيهان لە ڕوداوو و  كارەساتەكانى ڕابردوو فێر نەبوە و زوو لە بير دەكرێن.