گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئیمارات هەرکەس زانیاری نادروست لەسەر کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە 5500 دۆلار سزا دەدرێت

2020.04.18 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئیمارات  هەرکەس زانیاری نادروست لەسەر کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە 5500 دۆلار سزا دەدرێت

ناس کورد-

وڵاتی ئیمارات بە بڕی زیاترلە پێنچ هەزار دۆلار سزای ئەو کەسانە دەدات کە هەواڵ و زانیاریی زانستی هەڵە و نادروست دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە.

,

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ئاژانسی" ڕۆیتەرز" ئەمڕۆ( شەممە 18ى نیسانی 2020 )وڵاتی ئیمارات، لەڕاگەیاندراوێکدا بڕیاریداوە سزای دارایی بە بڕی 20 هەزار درهەمی ئیماراتی کە دەکاتە (5500 دولار) بەسەپێنێت بە سەر ئەو کەس و لایەنانەی کە هەواڵ و زانیاریی زانستی نادروست بە پێچەوانەی داتاو ئامارە فەرمییەکان بڵاودەکەنەوە.

,

ئاماژە بەوەکراوە، ئەوهەنگاوەی حکومەتی ئیمارات لە پێناو بنبڕکردنی بڵاوکردنەوەی زانیاری وپڕوپاگەندەی هەڵە و نادروستە دەرەبارەی پەتای کۆرۆنا کە زۆرجار دەبنە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو هاوڵاتیاندا. 

,

بە گوێرەی ڕۆیتەرز، حکومەتی ئیمارات لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕێگریکردووە لە بڵاوکردنەوەی، زانیاری، ڕێنمایی تەندروستی هەڵە و دوور لە ڕاستیی دەربارەی پەتای کۆرۆنا لە ڕاگەیاندنە بینراوەکان و بیستراوەکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێگاکانی دیکەی بڵاوکردنەوەی زانیاری.

,

 لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیمارات گەیشتووەتە زیاتر لە شەش هەزار کەسی و37 کەسیش بە هۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە مردون.