ناس کورد-
تاقیکردنەوەیەکی ئەمریکی نوێ ئاشکرایکرد، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هەڵکشانی ڕێژەی شێ پێدەچێت توانای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گواستنەوە و بڵاوبوونەوەدا لاوازبێت.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کە ناسراوە بە (DHS) دەرکەوتووە: "لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی ڕێژەی شێ پێدەچێت توانای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گواستنەوە و بڵاوبوونەوە لاوازبێت".
،
دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانێت لەکەشێکی گەرم وشێداردا بژی، بە تایبەتی لەسەر تەنەکان و لە ناو پرژی پژمین و کۆکەکی نەخۆشەکانیش زۆرلاوازدەبێت.
،
ئاماژە بەوەشکراوە، ڤایرۆسەکە توانای ئەوەی نییە بەرگەی تیشکی خۆر بگرێت، هەرکات بەرتیشکی خۆر بکەوێت لە هەوادا لە ناودەچێت.
،
ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند توێژینەوەیەکی دیکە گومانیان لەو تاقیکردنەوانە و دەرئەنجامەکانیان کردووە ڕەتیشیانکردوەتەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەی گەرمای بەرزدا لە ناوبچێت و ببێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا.
،
لای خۆشییەوە وتەبێژی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی" دەیلی میل"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە: "لە ئێستادا وەزارەتەکەی هەموو هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئەمریکا لەو پەتا کوشندەیە، بە هیچ شێوەیەکیش گوێ نادەن بەو دەنگانەی کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەکانی ئەوان بخنە ژێر گۆمانەوە".
،
بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیە، زانیارییەکان دەرەباری شێوازی خۆگۆڕێنی خودی ڤایرۆسەکە و چۆنێتی بڵاوبوونەوەی بەتایبەتی لە وەرزەکاندا تائێستا بەردەست نییە.
،
بەڵام زانیارییە کەڵکەبووەکان دەربارەی جۆرەکانی دیکەی ئەو ڤایرۆسانەی کە زانایان پێیان ئاشنابوون وەک ڤایرۆسی "ئینفلەونزا وسورێژە" ئەو دەسەلمێنن کە تیشکی خۆر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەو جۆرە ڤایرۆسانە لە ناودەبەن، بۆیە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی کۆرۆناش هاوشێوەی ئەو ڤایرۆسانە بە تیشکی خۆر و پلەی گەرمی لە ناوبچێت.
،
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانایانی پەیمانگای" ماساچوجوستس"ی ئەمریکی بۆ تەکنەلۆژیا، دەرکەوتووە: "ئەو وڵاتانەی کە کەشوهەوایەکی گەرم و شێداریان هەیە پەتاکە بە خێرایی تیدا بڵاونەبووەتەوە".
،
ئاماژە بەوەکراوە، وڵاتانی، ئوستورالیا، قەتەر، تایوان ، ئیمارات، بەحرەین و سەنگاپورا کە کەشوهەوایەکی گەرمیان هەیە کەمتر نەخۆشییەکە تیدا تەشەنەی کردووە بەراورد بە ئەمریکا و ڵاتە ئەوروپییەکان.
،
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڤایرۆسەکە لە 100 شاری چین بەتاییەتی پاش بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە مانگی ڕابردوودا کەمتر بڵاوبووەتەوە بەراورد بە جاران کە پلەکانی گەرما نزمبوون.