گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توركيا بووە ناوەندى نوێى بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

2020.04.18 - 21:29
توركيا بووە ناوەندى نوێى بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

ناس کورد-

ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بەردەوامە لە بەرزبونەوەو لەماوەى 24 كاتژمێرى ڕابردودا نزيكەى چوار هەزار توشبوى نوێى تۆمار كردوە، بەوەش بوە ناوەندى نوێى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا و پێش ئێران کەوت لە بەرزی ژمارەکاندا.

،

بەپێى دوايين ئامارەكان، لەماوەى 24 كاتژمێرى ڕابردودا 3783 توشبوى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا تۆمار كراوە هەروەها 121 توشبوى تريش گيانيان لەدەستداوە، لاى خۆشيەوە فەخرەدين قوجە، وەزيرى تەندروستى ئەو وڵاتە ئاماژەى بەوەداوە كە كۆى گشتى ژمارەى توشبوان گەيشتوەتە 82 هەزار و 329 كەس.

،

لەكۆى ئەو ژمارە توشبوە، تائێستا 1890 توشبوو گيانيان لەدەستداوە هەروەها 10 هەزار و 453 توشبوش چاكبونەتەوە.

،

بەوەش توركيا وڵاتى ئێرانى تێپەڕاند كە تائێستا سەروو 80 هەزار توشبوى تۆمار كردوەو پێشتر ناوەندى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بوو لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، بەڵام ئێستا توركيايە.

،

لەئێستادا توركيا هەوڵى كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە دەدات و لە زۆرينەى شار و شارۆچكەكانى ئەو وڵاتە كۆت و بەندى هاتوچۆى داناوەو گەشەتەكان و دەوامى فەرمانگەكان و قوتابخانە و زانكۆ و پەيمانگاكانى ڕاگرتوە و ڕێگە بە گردبونەوەى هاوڵاتيان نادات.