گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە یان هەر لە سروشتدا بوونی هەبووە ؟ نوێترین توێژینەوە وەڵامدەداتەوە

2020.04.18 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە یان هەر لە سروشتدا بوونی هەبووە ؟ نوێترین توێژینەوە وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

هەرچەندە گومانەکان دەربارەی دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگە لەلایەن مرۆڤەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لەزیادبووندایە، بەڵام چەند زانایەکی ئەمریکی بە تەواوی گریمانەی دروستکردنی ڤایرۆسەکە لە لایەن مرۆڤەوە ڕەتدەکەنەوە ودەڵێن، لانکەی سەرەکی ئەو ڤایرۆسە تەنها سروشتە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی "ئەی بی سی نیوز"ی ئەمریکی، ڕۆبەرت گاری، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە کۆلیژی ستانفۆردی ئەمریکی ڕایگەیاندووە: " هیچ ئاماژەیەک نییە ئەوە بسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگە دروستکرابێت، چونکە چەندین جۆر لەو ڤایرۆسانە لە سروشتدا بوونیان هەیە و دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە پەتایانە کە هاوشێوەی پەتای کۆرۆنان".

،

لای خۆشیەوە جۆن لۆنیدس، مامۆستای خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان لە کۆلێژی پزیشکی ستانفورد دەڵێت: "دەبێت هەموو ئەو گومانانەی کە دەڵێن کۆرۆنا ڤایرۆسێکی سروشتی نییە ڕەتبکەینەوە، بەتایبەتی پاش ئەوەی کۆمەڵگای زانستی ئەوەیان دووپاتکردوەتەوە کە ئەوان گومانیان لەو بابەتە هەیە".

،

لۆنیدیس، دەشڵێت: "شێوازی کارکردنی ڤایرۆسەکە ئەو دەرناخات کە دەستکردە، بەتایبەتی کاتێک مامەڵە لەگەڵ خۆیدا دەکات بەو جۆرە بڵاودەبێتەوە". 

، 

ئەو پزیشکە ئەمریکییە، جەختیلەوەشکردوەتەوە، کە ئەو دەرئەنجامانەی پێی گەیشتوون هەموو گومانەکان دەرەباری دروستکردنی ڤایرۆسەکە لە تاقیگە پۆچەڵدەکاتەوە،  ئەوەش دەسەلمێنێت کە ڤایرۆسەکە سروشتییە.

،

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕاپۆرتێکی زانستی دەرەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گۆڤاری" نیچەر"ی زانستی ئەمریکی کە لەلایەن توڕی هەواڵی "فۆکس نیوزی"ی ئەمرێکی بڵاوکرابوەوە جەختیلەوە کردبووەوە:  "ڕەسەنی ڤایرۆسەکە دەگەرێتەوە بۆ چەند ڤایرۆسێکی دیکە کە لە بنەڕەتدا لە سروشت بوونیان هەیە، بەڵام ئەگەری هەیە لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەلایەن زانا چینییەکان لە سەر شەمشەمەکوێرە لە تاقیگەی شاری ووهان ڤایرۆسەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووبێت و تەشەنەی کردبێت".