ناس کورد-
لە سلێمانی و هەڵەبجە 10 توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت کە شەش کەسیان لە سلێمانی و چواریشیان لە هەڵەبجە بوون، بەوەش کۆی ژمارەی چاکبووان گەیشتە 266 کەس.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: "پاش وەەگرتنی چارەسەر شەش توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".
،
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، چوار توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
،
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە و کۆی ژمارەی چاکبووانیش گەیشتە 266 کەس.