گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ رێگەدان بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دوكانەكان ڕاگەیەندرا

2020.04.18 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ رێگەدان بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دوكانەكان ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی لەژێر چاودێری تەندروستیدا لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی مەرجداری بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدات و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، ئەو شوێنانەی لەم قۆناغەدا رێگە بەكردنەوەیان دەدرێت تەنیا بە شێوازی گەیاندن "دیلڤەری " رێگە بەكاركردنیان دەدرێت .

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: "لە چوارچێوەی بڕیارەكانی لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و وەك كارئاسانیەك بۆ بژێوی ژیانی كاسبكاران و هاوڵاتیان  لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدەن , بەڵام لەژێر چاودێریەكی توندی تەندروستیدا".

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر شوێنێك پابەند نەبێت بەرێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی و هۆكاربێت بۆ بەریەككەوتن و كۆبونەوەی هاوڵاتیان  سەرباری ئەوەی شوێنەكەی دادەخرێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە.

،

قائیمقامی سلێمانی وتیشی: "تائێستا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەڕەویوەتەوە و هەرێمی كوردستان هێشتا لە بازنەی مەترسی كۆرۆنادایە و پێویست دەكات هاوڵاتیان پابەندی مەرج و رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و تەندروستی خۆیان و كەسانی دەورو بەریان بپارێزن.

،

ڕونیشیکردەوە، لە دوای كردنەوەی دووكان و شوێنەكانی پێداویستی هاوڵاتیان لە گەڕەكەكانی سلێمانی، لەسبەینێوە بەرەچاوگرتنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران لە كاتژمێر 6 بەیانی بۆ 5 ئێوارە رێگە بە كردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاڵاتیان لە نێو بازاڕی شاری سلێمانی و ناوچەكانی پیشەسازی دەدەن، بەڵام كردنەوەی ئەو شوێنانە مەرجدار دەبێت و لە ژێر چاودێریەكی چڕی تەندروستیدا رێگە بەكاركردنیان دەدەن.

،

 ئاوات محەمەد باسی لەوەشکرد، لەسەنتەری بازاڕی شاری سلێمانی تەنیا رێگە بە هاتوچۆی پیادە دەدرێت و هاتوچۆی ئوتۆبێل بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و رێگریش لە هەموو جۆرە قەرەباڵغی و بەریەك كەوتنێكی هاوڵاتیان دەكرێت.

،

راشیگەیاند: "لەم قۆناغەدا تەنیا رێگە بەو شوێنانە دەدرێت و هەر شوێنێك هۆكار بێت بۆ كۆبوونەوەی و بەریەككەوتنی هاوڵاتیان رێگە بە كردنەوەی نادرێت و ئەو شوێنانەی كە لەم قۆناغەدا رێگە بەكردنەوەیان دەدرێت تەنیا بە شێوازی گەیاندن دیلڤەری  رێگە بەكاركردنیان دەدرێت ".