گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هيچ بەڵگەيەك نييە كۆرۆنا لە مرۆڤە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .. ئەو پۆستەى كارەساتى خولقاند

2020.04.18 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
 هيچ بەڵگەيەك نييە كۆرۆنا لە مرۆڤە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .. ئەو پۆستەى كارەساتى خولقاند

ناس کورد-

ڕۆژنامەى گارديانى بەريتانى ئەو پۆستەى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى ئاشكراكرد كە لە مەترسى ڤايرۆسى كۆرۆنا كەمدەكاتەوەو ڕۆژنامەكە دەڵێت، بەرپرسێكى ڕێكخراوەکە بۆيە بڵاويكردوەتەوە تا چين توڕە نەكات، بەڵام بوە هۆى كارەسات بۆ جيهان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو ڕۆژنامە بەڕیتانییە ئاماژەی بەوەکردووە، پۆستەكە لە هەژماری ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر لە ڕۆژى 14\1\2020 بڵاوكراوەتەوە و تێيدا نوسراوە: "هيچ بەڵگەيەكى ڕوون نييە لەسەر ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە لە شارى ووهانى چين بڵاوبوەتەوە، تواناى ئەوەى هەيە لە مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ".

،

بەڵام لە ڕۆژانى دواى تويتەكە ئەوە ئاشكرا كرا كە ڤايرۆسەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر دەگوازرێتەوە، ئەوەش بوە هۆى ئەوەى كە پەتاكە ببێتە پەتايەكى جيهانى.

،

ڕۆژنامەكە باسى لەوەشكردوە، بەرپرسانى چينى لەو بەروارەدا دەيانزانى كە ڤايرۆسەكە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ئەگەرى هەيە ببێتە پەتا، بەڵام 6 ڕۆژ چاوەڕێيان كرد و دواتر ئەو زانياريانەيان بڵاوكردەوە.

،

گارديان باسى لەوەشكردوە، سەرەڕاى ئەوەش بەبێ ئەو زانياريانە چەند بەرپرسێكى ڕێكخراوى تەندروستى جیهانی هۆشداريان لە ئەگەرى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بە خێرايى دابوو.

،

لەنێو ئەو بەرپرسانە "ماريا ڤان كيرخوف" بوو كە شارەزايەكى ئەمريكييە، لە 14\1\2020 هۆشداريدا لەوەى كە ئەگەرى هەيە ڤايرۆسەكە لەناو خەڵدا بڵاوببێتەوە داواى كردبوو كە ئامادەكارى بكرێت.

،

بەپێى زانياريەكان، ئەو جۆرە لێدوان و بڵاوكراوە و ئاگاداريانە بوە هۆى دروستبونى بێزارى لەناو رێكخراوى تەندروستیى جيهانی، تا واى لێهات كە لە 14\1\2020 ئەو پۆستە لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بكرێت لەلايەن ئەو ڕێكخراوەوە، پۆستەكەش لەهەمان ڕۆژدابوو كە ماريا ڤان كيرخوف كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى لە جنێف بەست و هۆشدارى لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەدا.

،

ڕۆژنامە بەريتانيەكە ئەوەشى ئاشكراكردوە، بەرپرسێكى ڕێكخراوەكە هەستى بە نيگەرانى كردوە لە قسەكانى ماريا، چونكە پێچەوانەى ئەنجامە سەرەتاييەكان بووە كە چين ڕايگەياندوە، بۆيە داواى لە تيمى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكانى ڕێكخراوەكە كردوە كە پۆستێك بكەن و قسەكانى ئەو شارەزا ئەمريكيە ڕەتبكەنەوە ئەوەش بۆ دروستكردنى باڵانس.

،

ڕەخنەيەكى زۆر ڕوبەڕوى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى دەكرێتەوە بەتايبەتى لەلايەن ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكاوە، ئەوەش بەهۆى ئەو شێوازە مامەڵەيەى لەگەڵ ڤايرۆسەكەدا كردى و لە مەترسيەكانى كەمكردەوە.

،

لاى خۆشيەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا چەند جارێك هێرشى كردوەتە سەر ئەو ڕێكخراوەو بەوە تۆمەتبارى كردوە كە بێتوانايە و لايەنگرى چين دەكات، لەو چوارچێوەيەشدا پارەى ئەمريكاى بۆ ڕێكخراوەكە بڕى.